وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان لە بەرامبەر ڕێگری‌کردن لە بەرهەمی پڕۆژە پەلەوەرییەکانی ناوەخۆی هەرێم بۆ پارێزگاکانی خواروو و ناوەڕاست بڕیاری بایکۆتکردنی پێشەنگەی هەفەتی کشتوکاڵی سێیەمی دا.
وەزارەتی کشتوکاڵ ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە "له‌سه‌ر ڕۆشنایی ئه‌و هه‌وڵه هاوبه‌شانه‌ی كه له‌پێناوی په‌ره‌پێدان و گه‌شه‌پێدانی كه‌رتی كشتوكاڵی له عێراق و هه‌رێم دراون كه جێگەی هیوای جوتیاران و خاوه‌ن پڕۆژه كشتوكاڵییه‌كانی ناوەخۆ و هاووڵاتییان بوون، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌و هه‌ماهه‌نگی و پهیوهندییەوه بووه كه له‌نێوان وه‌زاره‌تمان و كشتوكاڵی ئیتحادیدا هه‌بووە."
ئەوەش خراوەتەڕوو "له ڕابردوودا لێكتێگهیشتننامهیهک واژۆ كراوه و چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شمان ئه‌نجامداوه له‌گه‌ڵ دیاریكردنی ژووری هه‌ماهه‌نگی هه‌ردوو وه‌زاره‌ت و كردنه‌وه‌ی پێشانگەی هاوبه‌شی كشتوكاڵی له هه‌ولێر."
دووپاتیشی کردۆتەوە "هه‌موو ئه‌مانه جێگەی هیوای زیاتربوون بۆ دۆزینه‌وه‌ی بازاڕ و ساخكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می جوتیاران و خاوه‌ن پڕۆژه‌كان، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی كتوپڕ بڕیاری ڕێگریكردن له به‌رهه‌می پڕۆژه په‌له‌وه‌رییه‌كانی ناوەخۆی هه‌رێمی كوردستان بۆ پارێزگاكانی خواروو و ناوه‌ڕاست له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عێراقه‌وه ده‌رچووە كه زه‌ره‌رێكی زۆر به كه‌رتی په‌له‌وه‌ر و خاوه‌ن پڕۆژه‌كان ده‌گه‌یه‌نێت."
وەزارەتی کشتوکاڵ ئاماژەی بەوە دا "لەبەر ئەوە لەمکاتەدا بڕیارماندا كه به‌شداری نه‌كه‌ین له پێشانگەی هه‌فته‌ی كشتوكاڵی سیانزه‌یه‌م، به‌شداریكردنی خۆمان و خاوه‌ن پڕۆژه‌كانی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵپه‌سێرین له به‌رامبه‌ر ئه‌و بڕیاره‌ی کە دراوه، هەروەها داواده‌كه‌ین به زووترین كات ئه‌و بڕیاره هه‌ڵبوه‌شێندرێته‌وه، به‌رده‌وام بین له كاركردن له چوارچێوه‌ی ئه‌و لێكتێگه‌یشتنه هاوبه‌شه‌ی له‌نێوانمان هه‌یه بۆ په‌ره‌پێدان و پاراستنی به‌رهه‌می كشتوكاڵی ناوەخۆیی."
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.