ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند كه گرووپی کۆمپانیاکانی ویلایەتی تەکساسی ئه‌مه‌ریكا دەیانەوێ بێنە کوردستان وەبەرھێنان بکەن.
د. محەمەد شوکری سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م پێشوازی لە گرووپی کۆمپانیاکانی ویلایەتی تەکساسی ئەمه‌ریکا کرد کە لە چەند کۆمپانیایەکی جیاجیای بواری کشتوکاڵ و پیشەسازی و بیناسازی پێکھاتبوون.
ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان ڕایگه‌یاند: گرووپە تەکساسییەکە نیازیان ھەیە وەبەرھێنان لە کوردستاندا بکەن و بۆ ئەم مەبەستەش داوای دەرفەتی وەبەرھێنانیان کرد.
له‌مباره‌یه‌وه سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان ئاماژەی بەوە کرد كه زیاتر لە سێکتەری کشتوکاڵ و پیشەسازی خۆراکی پێویستیان بە وەبەرھێنانی بیانی و ئەزموونی کۆمپانیاکانی ئەمریکا ھەیە. جه‌ختیشی كرده‌وه كه کۆمەڵێک دەرفەتی وەبەرھێنان لە کوردستان ھەن.
ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێمی كوردستان ڕاشیگه‌یاند كه لە کۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه بڕیاردرا تیمێکی ھاوبەش لەنێوان ھەردوولایان پێک بھێندرێت بۆ پتەوکردنی ھەماھەنگی و پەیوەندییەکان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.