پارێزگاری هەولێر بەبۆنەی ساڵیادی ڕێککەوتننامەی 11ی ئاداری 1970 و ڕاپەڕینی هەولێر ئەمڕۆ پێنجشەممە پەیامێکی بڵاوکردەوە.
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لە پەیامێکدا نووسیویەتی "لەم دوو یادە شكۆدارەدا، دووپاتی دهكهینهوه وەکو پارێزگای هەولێر و سەرجەم یەکە کارگێڕی و ئیدارییەکانی، تەواوی هەوڵەکانمان دەخەینە گەڕ و كۆششی بهردهوام دەکەین لەپێناوی خزمەتکردنی شارەکەمان و هاووڵاتییانی، دڵنیاشیان دەکەینەوە، ئامانجەكانی شۆڕش و ڕاپەرین دەكەین بە هەوێنی كاركردنمان لەپێناو بەدیهێنانی ئاواتەكانی گەلەکەمان و دابینكرنی ژیانێكی شایستە و بەختەوەر بۆیان."
دەقی پەیامەکەی پارێزگاری هەولێر:-
بەناوى خوداى گەورە و میهرەبان
جەماوەری بەشەرەفی کوردستان
خەڵکی خۆشەویستی شاری هەولێر
بهبۆنهی ساڵیادی رێككهوتننامهی (11ی ئاداری 1970) و ساڵیادی ڕاپەڕین و ڕزگارکردنی هەولێر، پیرۆزباییهكی گهرم ئاراستەی سەرجەم كوردستانیان بەگشتیی و جەماوەری هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان بەتایبەتی و خانهواده و كهسوكاری سهربهرزی شههیدان و پیشمەرگە قارەمانەکان دهكهین.
سبەی 52 ساڵ بەسەر دەستكەوتێكی گرنگیی شۆڕش و بەرهەمی چەندین ساڵ خەبات و خۆڕاگری و قوربانیدانی گەلەکەمان لە پێناو مافە ڕەواكانیدا تێدەپەڕێ، کە ئەویش واژووكردنی ڕێككەوتننامەی یازدەی ئازاری ساڵی 1970یە، کە وهك بهڵگهنامهیهكی مێژوویی گرنگ، سهنگ و كاریگهری خۆی ههبوو بهسهر رهوتی بزاڤی رزگاریخوازی نهتهوهییمان بهگشتیی و مێژووی كورد بەتایبەتی لەنێوان سەركردایەتیی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول و حكوومەتی ئەوسای عێراق، هەروەها یادی (31) ساڵەی ڕاپەڕین و ڕزگارکردنی هەولێرە، کەبەر لە31 ساڵ و لەیادی پڕشکۆی ڕێككەوتننامەی یازدەی ئازار، تەواوی چین و توێژەكانی هەولێر و دەوروبەری بەپشتیوانی هێزی پێشمەرگە قارەمانەکانی كوردستان، هەولێری هەردەم سەربەرز و خۆڕاگر بەپیر و لاو و ئافرەتان بە یەك ئاراستە و یەك دەنگ، دژ بە دڕندەترین رژێم و سوپای داگیركەری كوردستان ڕاپەرین و بەچەند كاتژمێرێكی کەم تەواوی مۆڵگەی سەربازی و ئەمنی و دام و دەزگا داپڵۆسێنەرەکانی بەعسیان پاككردەوە و هەولێری قەڵا و منارە تاجی سەركەوتنی ڕاپەرینی لەسەرنا.
لەم دوو یادە شكۆدارەدا، دووپاتی دهكهینهوه وەکو پارێزگای هەولێر و سەرجەم یەکە کارگێڕی و ئیدارییەکانی، تەواوی هەوڵەکانمان دەخەینەگەڕ و كۆششی بهردهوام دەکەین لەپێناوی خزمەتکردنی شارەکەمان و هاوڵاتییانی، دڵنیاشیان دەکەینەوە، ئامانجەكانی شۆڕش و ڕاپەرین دەكەین بە هەوێنی كاركردنمان لەپێناو بەدیهێنانی ئاواتەكانی گەلەکەمان و دابینكرنی ژیانێكی شایستە و بەختەوەر بۆیان.
بەرز و پیرۆزبێت یادی ڕاپەرین و ڕزگارکردنی هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان، شاری ئاشتی و ئارامی و خۆشەویستی و پێکەوە ژیان.
سڵاو لە شەهیدانی ڕاپەرین و ڕێگای سەرفرازی و خەباتی ئاشتیخوازانەی گەلی كوردستان
بژی کورد .... بژی کوردستان
ئومێد خۆشناو
پارێزگارى هەولێر
2022.3.10
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.