جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەبۆنەی 52 ساڵەی ڕێککەوتنی ئادار ڕایگەیاند، ڕێككه‌وتنی ئادار ده‌ستكه‌وتێكی سیاسی و جه‌ماوه‌ری گه‌وره‌بوو.
د. شاخەوان عەبدوڵڵا لە ڕاگەیەنراوێکدا به‌بۆنه‌ی تێپه‌ڕبوونی 52 ساڵ به‌سه‌ر ساڵیادی ڕێككه‌وتنی یانزه‌ی مانگی ئاداری ساڵی 1970 كه له‌نێوان سه‌ركردایه‌تی شۆڕشی كورد به‌سه‌رۆكایه‌تی مه‌لا مسته‌فای بارزانی نه‌مر و حكوومه‌تی عێراق له سه‌رده‌می ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن به‌كر مۆركرا ڕایگەیاند: ئەم ڕێككه‌وتنه‌كه‌ش پێدانی مافی ئۆتۆنۆمی بوو بۆ سێ پارێزگاكه‌ی كوردستان و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری.
ڕاشیگەیاند: ڕێككه‌وتنه‌كه دانپێدانانێكی فه‌رمی گرنگ بوو به مافی ڕه‌وای گه‌لی كورد له‌وكاته‌دا و دانپێدانانی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیش بوو به‌دۆزی گه‌لی كوردستان له‌سه‌رئاستی جیهان.
جەختیشی کردەوە کە ڕێككه‌وتنی ئازار ده‌ستكه‌وتێكی سیاسی و جه‌ماوه‌ری گه‌وره‌بوو له ده‌ركردنی یه‌كه‌م به‌ڵگه‌نامه‌ی دانپێدانانی فه‌رمی به مافه‌ڕه‌واكانی گه‌لی كوردستان و تاجی شۆڕشی ئه‌یلوولی مه‌زنه، ئه‌مڕۆش داواكان نوێده‌كه‌ینه‌وه له‌هاوبه‌شه‌كانی نیشتمانمان له‌هێزه سیاسی و پارته نیشتمانییه‌كان كه پێكه‌وه به‌گیانێكی نیشتمانی په‌تییه‌وه كار بكه‌ین بۆ پاراستنی مافه ده‌ستوورییه‌كانی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانى گه‌له‌كه‌مان.
ئاماژەی بەوەشدا کە گرنگە دادوەری كۆمه‌ڵایه‌تی و چه‌سپاندنی بنه‌مای پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه و فه‌راهه‌مكردنی ژیانێكی شه‌ڕەفمه‌ندانه بۆهاووڵاتییان له سه‌رجه‌م پارێزگه‌كانی عێراقدا ده‌سته‌به‌ر بكرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.