لە قەزای حەویجە کوڕێک دوای ئەوەی لەلایەن باوکییەوە ڕێگری لێ دەکرێت ژن بهێنێت، تەقە لە باوکی دەکات و دەستبەجێ گیان لەدەست دەدات.
سەرچاوەیەکی ئەمنی ئەمڕۆ هەینی بە (سۆمەریە نیوز)ی ڕاگەیاندووە: دوای ئەوەی لەلایەن کوڕ و باوکێک دەمەقاڵێ ڕوویدا، کوڕەکە تەقە لە باوکی دەکات و دەستبەجێ باوکی گیان لەدەست دەدات.
ڕاشیگەیاند: دەمەقاڵێیەکە دوای ئەوە هاتووە کە باوکەکە ڕەتی کردۆتەوە ئەو کچە بۆ کوڕەکەی بهێنێت کە خۆشی ویستووە.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشدا کە دەمەقاڵێیەکە لەنێوانیان تەشەنەی سەندووە و کوڕەکە بە چەکی جۆری (کلاشینکۆف) باوکی کوشت و دەستبەجێ گیانی لەدەست دا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.