Erbil 38°C یەکشەممە 24 ئاب 15:58

مانگی ڕابردوو 156 نەشتەرگەری لەنەخۆشخانەی سووتاوی كراوە

کوردستان TV
100%

بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوودا 1.724 كەس سەردانی نەخۆشخانەی سووتاوی و نەشتەرگەری جوانكاری ئیمێرجنسی یان كردووە لەشاری سلێمانی و 291 كەس سەردانی بەشی فریاكەوتن و 1.087 كەس سەردانی بەشی ڕاوێژكاری نەخۆشخانەكەیان كردووە و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.

لەماوەی مانگی ڕابردوودا لەنەخۆشخانەی سووتاوی و نەشتەرگەری جوانكاری 147 نەشتەرگەری گەورە و 9 نەشتەرگەری مام ناوەند و بچووك ئەنجام دراوە و 165 نەخۆش داخڵ كراون و 27 یان لەبەشی سووتاوی و 138 یان لەبەشی جوانكاری بووە و 364 چارەسەری سروشتی ئەنجام دراوە.

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.