له ده‌ست پێكی گه‌ری بیست و هه‌شته‌مینی خولی یانه‌كانی ئیسپانیا یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر یانه‌ی كادێزی میوانی تۆمار كرد‌و به‌شێوه‌یه‌كی كاتی سه‌ركه‌وت بۆ پله‌ی سێیه‌می ریزبه‌ندی.
له‌سه‌ر یاریگای وان‌دا میترۆ پۆلیتانۆ له مه‌درید یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید پاله‌وانی پارسالی خولی لالیگای ئیسپانی میوانداری یانه‌ی كادێزی كرد‌و یاریه‌كه‌شی لێ برده‌وه به ئه‌نجامی دوو گۆل به‌رامبه‌ر به گۆڵێك .
له‌گه‌ل ده‌ست پێكی یاری و له خوله‌كی سێ یاریزانی پرتوگالی جواو فلیكس ئه‌تله‌تیكۆی به گۆلێك پێشخست ، له دوا خوله‌كی ئه‌م گێمه‌ش ئه‌لڤارۆ نیگریدۆی ئیسپانی گۆلی به‌رامبه‌ری بۆ میوانه‌كان تۆمار كرد‌و ئه‌نجامی یاریه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه ، له گێمی دووه‌میش فشاره‌كانی ئه‌تله‌تیكۆ به‌رده‌وامی هه‌بوو تا له خوله‌كی شهستو هه‌شت رۆدریگۆ دی بۆلی ئه‌رجه‌نتینی گۆلی دووه‌م و سه‌ركه‌وتنی بۆ رۆخی بلانكۆس تۆمار كرد، له خوله‌كی هه‌شتاو هه‌شت ناوبژیوان به‌كارتی سوور خافێر سیرانۆی ئیسپانی و یاریزانی ئه‌تله‌تیكۆی كرده ده‌ره‌وه‌ی یاریگا ، یاریش به‌م ئه‌نجامه كۆتایی پێ هات و ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید پازده‌مین بردنه‌وه‌ی له‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه‌ی به‌ده‌ست هێناو به‌كۆكردنه‌وه‌ی په‌نجاو یه‌ك خال و به‌شێوه‌یه‌كی كاتی سه‌ركه‌وت بۆ پله‌ی سێیه‌می ریزبه‌ندی ، یانه‌ی كادێزیش تووشی دوازدهمین دۆراندن هات و به بیست و چوار خال له پله‌ی هه‌ژده‌مینی ریزبه‌ندی مایه‌وه .
له‌لالیگادا ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر كادێز تۆماركرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.