Erbil 38°C پێنجشەممە 12 شوبات 15:11

سەرکردە نوێیەکەی داعش برای ئەبوبەکر بەغدادییە

کوردستان TV
100%


ئاژانسی "رۆیتەرز" لە دوو بەرپرسی ئەمنی عێراقی و سەرچاوەیەکی ئەمنی رۆژئاوای گواستەوە و رایگەیاند، سەرکردە نوێیەکەی رێکخراوی تیرۆریستیی "داعش" برای سەرکردەی تیرۆریستیی کوژراو ئەبوبەکر بەغدادییە.
ئەو دوو بەرپرسە عێراقییە بە ئاژانسەکەیان راگەیاند، ناوی تەواوی ئەبو حەسەن جومعە عەوەز بەدری"یە کە کەسێکی عێراقییە و برا گەورەی بەغدادییە، هەروەها بەرپرسێکی ئەمنی رۆژئاوا جەختی کردەوە، ئەو دووانە بران بەڵام دیارنییە کامیان گەورەترە.
جێی باسە "داعش" لە تۆمارێکی دەنگیدا ئەبو حەسەن هاشمی قوڕەیشی وەک سەرکردەی نوێی رێکخراوەکە راگەیاند.
زۆر زانیاری لەسەر سەرکردە نوێیەکەی داعش بەردەست نییە، بەڵام سەر بە بازنەی نزیکی جیهادییە عێراقییە نادیارەکانە کە پاش هێرشی ئەمریکا بۆ سەر عێراق لە ساڵی 2003 دەرکەوت.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.