ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر، به‌ئاماده‌بوونی قائیمقامی ناوه‌ند و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ڕۆشنبیری و هونه‌ری هه‌ولێر، له‌دیوانی پارێزگا، پێشوازیی له هونه‌رمه‌ند خه‌سرۆی ماملێ كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا، گفتوگۆ له‌باره‌ی كێشه و گرفتی هونه‌رمه‌ندان و چۆنیه‌تی پێشخستن و گه‌شه‌پێدانی هونه‌ری موزیكی كوردی به‌گشتیی كرا وجه‌خت له پێویستی بایه‌خدان زیاتر به ژیان و گوزه‌ران و به‌رده‌وامبوونی داهێنانی هونه‌ری له هه‌رێمی كوردستان كرایه‌وه.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه پارێزگاری هه‌ولێر وێڕای ده‌ستخۆشی له هونه‌رمه‌ند خه‌سرۆی ماملێ بۆ كاره هونه‌رییه‌كانی، هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست و ئاماده‌یی هه‌ر هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی و ئاسانكارییه‌كی بۆ سه‌رخستنی كار و پڕۆژه هونه‌رییه‌كانی نیشاندا.
ئا- كامران
پارێزگاری هه‌ولێر ده‌ستخۆشی له هونه‌رمه‌ند خه‌سرۆی ماملێ ده‌كات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.