كه‌ڵه‌شاخ یاخود (حیجامه) بریتییه له ده‌رهێنانی خوێنی پیسبوو له له‌شی نه‌خۆشه‌كه به كۆمه‌ڵه كه‌ره‌سته و ئامێرێكی گونجاو له‌لایه‌ن كه‌سی پسپۆڕ و شاره‌زاوه،له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته (د.به‌رزین له‌زگین) پسپۆڕ له نه‌خۆشییه‌كانی خوێن ده‌ڵێت" چاره‌سه‌ری پزیشكی سرووشتی به‌سووده، خه‌ڵك بۆ پاراستن و دووركه‌وتنه‌وه له نه‌خۆشییه‌كان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، كه‌له‌شاخ كات و شوێنی تایبه‌تی خۆی هه‌یه بۆ ئه‌نجامدان، هه‌روه‌ها پێویسته ره‌چاوی ئه‌م خاڵانه بكرێن ".
له‌سه‌ر چۆنیه‌تی ئه‌نجامدانی كه‌ڵه‌شاخ د. به‌رزین ده‌ڵێت" وه‌رگرتنی خوێن له رێگه‌ی كوپ یان ئامێری تایبه‌ت، ئه‌گه‌ر كه‌سێك یه‌كه‌م جاری بێت ئه‌م كاره بكات پێویسته ته‌نها یه‌ك كوپ به‌كاربهێنێت، بۆ جاری دووه‌م ده‌توانێت سێ تا حه‌فت كوپ به‌كاربهێنێت، به‌ڵام به گشتی نابێت له حه‌فت كوپ زیاتر بێت، پێویسته سه‌ره‌تا كوپه‌كه له شوێنی مه‌به‌ست بدرێت، دوای پێنج خولهك كوپه‌كه لێده‌كرێته‌وه به مووسێكی خاوێن كه پێشتر به‌كارنه‌هاتبێت له‌و شوێنه ده‌ده‌ی كه كوپه‌كه‌ی لێدرابوو كه‌مێك بریندار ده‌كرێت، دووباره كوپه‌كه له شوێنه برینداره‌كه ده‌درێت تا خوێنه‌كه هه‌ڵده‌مژێت، دواتر لێده‌كرێته‌وه و شوێنه‌كه به تهحقیم خاوێن ده‌كرێته‌وه ".
هه‌روه‌ها له‌سه‌ر جۆره‌كانی كه‌ڵه شاخ د. به‌رزین ده‌ڵێت " دوو جۆر كه‌ڵه‌شاخ هه‌یه كه‌له‌شاخی وشك و ته‌ڕ
- كه‌له‌شاخی وشك: ته‌نها كوپه‌كه له شوێنه‌كه ده‌درێت و له‌سه‌ری ده‌مێنێته‌وه بۆ ماوه‌ی 15 خولهك
- كه‌له‌شاخی ته‌ڕ: كوپه‌كه له‌سه‌ر شوێنی مه‌به‌ست داده‌نرێت تا كه‌مه‌ك شوێنه‌كه هه‌ڵده‌مژێت دواتر به مووسێكی خاوێن شوێنی مه‌به‌ست كه‌مه‌ك بریندار ده‌كرێت دواتر كوپه‌كه له‌سه‌ر شوێنه برینداره‌كه داده‌ندرێت بۆ ماوه‌ی سێ خولهك تا خوێنه‌كه‌ی هه‌ڵده‌مژێت ".
د.به‌رزین له‌زگین به‌چه‌ند خاڵێك باس له سووده‌كانی كه‌ڵه شاخ بۆ مرۆڤ ده‌كات"
- كۆئه‌ندامی به‌رگری به‌هێز ده‌كات
- سووری خوێن چالاك ده‌كات
- یارمه‌تی دابه‌زینی چه‌وری خوێن و پێست و چه‌وری زیانبه‌خش ده‌دات
- په‌ستانی خوێن هاوسه‌نگ ده‌كات
- حاڵه‌تی ده‌روونی ئارام ده‌كات
- پاككردنه‌وه‌ی جه‌سته له مادده ژه‌هراوییه‌كان
- سوودی هه‌یه بۆ نه‌خۆشییه‌كانی مل، سنگ و ئه‌و كه‌سانه‌ی تووشی نه‌خۆشی ره‌بوو بوونه
- چاره‌سه‌رێكی زۆر باشه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌رده‌وام سه‌ر ئێشه یان شه‌قیقه‌یان هه‌یه.
- سوودی هه‌یه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی تووشبووی نه‌خۆشی روماتیزمن
- چاره‌سه‌رێكی باشه بۆ هه‌ندێك له نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و جومگه‌كان
- بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازاری سوڕی مانگانه له خانماندا به‌سووده
- مێشك به‌هێز ده‌كات ".
د.به‌رزین زیاتر ده‌ڵێت " كێن ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ناتوانن كه‌له‌شاخ(حیجامه) ئه‌نجام بده‌ن؟
- ئه‌و ئافره‌تانه‌ی دووگیانن
- له‌كاتی سوڕی مانگانه‌دا
- منداڵی خوار ته‌مه‌ن دوو ساڵ و ئه‌وانه‌ی سه‌رووی ته‌مه‌ن 60 ساڵ.
- ئه‌وانه‌ی كه‌م خوێنن
- ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌ڵغه‌میان زۆره
- كه‌سانی تووشبووی نه‌خۆشییه درێژخایه‌نه‌كان كه ده‌رمانی كیمیایی وه‌رده‌گرن.
- له‌كاتی تووڕه‌بووندا.
پێش ئه‌نجامدانی كه‌له‌شاخ(حیجامه)كردن ره‌چاوی ئه‌م خاڵانه بكه‌ن:
- پێویسته ئه‌م كاره له‌لایه‌ن كه‌سانی شاره‌زا ئه‌نجام بدرێت.
- 12 كاتژمێر پێش ئه‌نجامدانی كه‌له‌شاخ نابێت جگه‌ره بكێشی.
- نابێت به‌سكی برسی یان زۆر تێر كه‌له‌شاخ ئه‌نجام بده‌یت.
- خواردنی هه‌نار یان شه‌ربه‌تی هه‌نار یه‌ك كاتژمێر پێش ئه‌نجامدانی ئه‌م كاره، ئه‌مه‌ش بۆ وشكبوونی خوێن به‌سووده.
- نابێت ئه‌و ده‌رمانانه به‌كار بێنی كه خوێن شل ده‌كه‌ن وه‌ك وارفارین و ئاسپرین و ...هتد.
له كۆتاییدا د. به‌رزین ده‌ڵێت "دوای ئه‌نجامدانی كه‌له‌شاخ(حیجامه) پێویسته چی بكرێت؟
- نابێ جگه‌ره بخۆی بۆ ماوه‌ی 12 كاتژمێر
- وه‌رزشكردن یان ئه‌نجامدانی هه‌ر كارێكی قورس زیانی هه‌یه.
- نه‌خواردنی خواردنه چه‌ورییه‌كان
- نابێ خواردنه شیره‌مه‌نییه‌كان بخۆیت وه‌ك ماست و په‌نیر و خامه.
- نابێت هاوسه‌ران پێش ئه‌نجامدانی سه‌رجێی بكه‌ن".
ئا/ كامران
كه‌ڵه‌شاخ چییه و چۆنیه‌تی به‌كارهێنانی؟

100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.