بۆ یەكەم جار لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی كوردستان كۆمپانیاكی ئاوی سلێمانی شانبەشانی كۆمپانیا جیهانییەكان بە براندی ناوخۆیی و كوردی ، بەشدار دەبێت لە نۆیەمین پێشانگای نێودەولەتی لە دەوحەی پایتەختی قەتەر .
كۆمپانیایی ئاوی سلێمانی بەهۆی بەرزی كوالێتی و بروانامە نێوخۆیی و جیهانیەكانییەوە وەك تاكە كۆمپانیا لە سەر ئاستی عێراق و كوردستان هەڵبژیردراوە كە بەشداری پێشانگای نێودەولەتی قەتەری كرد كە رۆژی 10ی ئەم مانگە لە دەوحە دەستی بەكارەكانی كرد.
كۆمپانیایی ئاوی سلێمانی خاوەنی حەوت بڕوانامەی نێودەولەتییە لە ئەمریكا و سوید و نەرویج و ئیمارات ، لەپێناو گرنگیدان بە بەرهەمی ناوخۆ و وەبەرهێنان سالانێكە بەرهەمەكانی جگە لە ناوخۆ هەنادرەی ولاتانی دەرەوە دەكات لە ئەوروپا و ئیمارات چەند ولاتێكی دیكە.
بەشداری كردنی كۆمپانیای ئاوی سلێمانی لەو پێشانگا نێودەولەتیە كاردانەوە جیاوازی لێكەوتەوەو وەك بەشداربوان و سەرمایەداران شارەزایان دەلێن هەنگاوێكە بۆ پەرەپێدانی بەرهەمی ناوخۆ و ناساندنی هەرێمی كوردستان بە ولاَتانی دەرەوە لەگەڵ گەورە كۆمپانیا جیهانیەكان.
كۆمپانیایەكی خۆماڵی بەبەرهەمی ناوخۆ بۆ یەكەم جار بەشداری پێشانگایەكی نێودەولەتی لە قەتەر دەكات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.