سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەمیانی کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرکۆماری تورکیا خواستى هه‌رێمى كوردستانی بۆ چاره‌سه‌ر‌كردنى يه‌كجاره‌كيى كێشه‌كان به گفتوگۆ و له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور لەگەڵ بەغدا دووپات كرده‌وه، هەروەها دۆخی ناوچەکە بەگشتیی تاوتوێ کرا.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ شه‌ممه نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له چوارچێوه‌ى كاره‌كانى كۆڕبه‌ندى ديپلۆماسيى ئانتاڵيادا له‌گه‌ڵ ڕه‌جه‌ب ته‌ييب ئه‌ردۆغان سه‌ركۆمارى توركيا كۆبووه‌وه.
ڕاشیگەیاند: له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا باسيان له ده‌رفه‌ته‌كان و چۆنيه‌تيى بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى توركيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و فراوانكردنى بواره‌كانى هاريكاريى هاوبه‌ش و پێشخستنى زياترى جووڵه‌ى بازرگانى و ئابوورى كرد.
ئەوەشی خستەڕوو کە دۆخى عێراق و ته‌حه‌دييه‌كانى به‌رده‌م پرۆسه‌ى سياسى له عێراق ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌كه بوو. تێیدا هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگيى گه‌يشتنى هێز و لايه‌نه عێراقييه‌كان به لێكگه‌يشتنێكى هاوبه‌ش و ده‌رچوون له چه‌قبه‌ستووييى سياسى و پێكهێنانى حكوومه‌تى داهاتووى فيدراليى عێراق كه ڕه‌نگدانه‌وه‌ى پێكهاته‌كانى بێت.
نێچيرڤان بارزانى ده‌رباره‌ى په‌يوه‌ندييه‌كان و كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غداش، جه‌ختى له خواستى هه‌رێمى كوردستان بۆ چاره‌سه‌ر‌كردنى يه‌كجاره‌كيى كێشه‌كان به گفتوگۆ و له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور دووپات كرده‌وه.
لە ڕاگەیەنراوی سەرۆکایەتی هەرێم ئاماژە بەوەش درا کە هه‌ردوولا دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى، شه‌ڕى دژى تيرۆر و مه‌ترسييه ئه‌منييه‌كانيان تاوتوێ كرد و له‌سه‌ر گرنگيى كاركردن و هه‌وڵى هه‌مه‌لايه‌نه و نێوده‌وه‌ڵه‌تى بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى، هاوڕا بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.