Erbil 38°C پێنجشەممە 12 شوبات 15:13

سەدر دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ چوارچێوەی هەماهەنگی پەیامێکی بڵاوکردەوە

کوردستان TV
100%

سەرۆکی ڕەوتی سەدر ئەمڕۆ شەممە لەگەڵ سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و سەرۆکی هاوپەیمانی سیادە و بەشێک لە سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبووەوە، دوای ئەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە.

شاندێکی چوارچێوەی هەماهەنگی کە پێكهاتبوون لە هادی عامری سەرۆکی بەدر، فالح فەیاز سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی، هەروەها شاندێکی سوننەکان کە پێکهاتوون لە محەممەد حەلبووسی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و خەمیس خەنجەر سەرۆکی هاوپەیمانی سیادە سەردانی سەدریان کرد لە نەجەف.

دوای کۆبوونەوەکە سەدر وەک هەمیشە جەختی لەسەر پەیامەکەی خۆی کردەوە و لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، لە تویتێکدا دووپاتی کردەوە لەسەر پێکهێنانی حکوومەتێکی زۆرینەی نیشتمانی کە نە ڕۆژئاوایی و نە ڕۆژهەڵاتی بێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە کە میدیا عێراقییەکان ئاماژەیان بەوە دەدا کە سەدر بەنیازە جەعفەر سەدر بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران بەربژێر بکات، لەدوای ئەوەش دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەوە کە نووری مالیکی سەرۆکی دەوڵەتی یاسا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پێشوازی لەو پێشنیارەی سەدر کردووە.

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.