له میانه‌ی به‌شداریكردن له به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی كوردستان سه‌باره‌ت به هـەوڵەکـان بۆ پـێکهێنانـی حکـوومەتی داهـاتـوو د. سـەباح سـوبحی ـ ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی رایگه‌یاند: توانیمان سوێندخواردنی په‌رله‌مانتاران و ده‌نگدان بۆ كردنه‌وه‌ی كاندیدكردنی سه‌رۆك كۆمار، زیاتر به‌ره‌و كرانه‌وه‌ی سیاسی ده‌چێت، ده‌ستپێشخه‌ری سه‌رۆك بارزانی بووه هۆكارێك بۆ كردنه‌وه‌ی ده‌رگای كرانه‌وه له نزیكبوونه‌وه‌ی موقته‌دا سه‌در و نوری مالكی .
روونیشیكرده‌وه كه بنه‌مای سه‌ره‌كی ئه‌و ده‌ستووره بریتییه له ته‌وافوق و ته‌وازن و شه‌راكه‌ت ، نه‌بوونی هه‌ریه‌ك له‌و بنه‌مایانه ده‌بێته هۆی دروست بوونی كێشه‌و گرفت .
حكوومه‌تی زۆرینه‌ی نیشتیمانی ئه‌سته‌مه بتوانێت به‌هێز بێت، چونكه ئه‌و جۆره حكوومه‌ته پێویستی به پاڵپشتییه‌كی زۆری ئه‌ندامانی په‌رله‌مان هه‌یه .
هه‌روه‌ها وه‌ك پره‌نسیپ حكوومه‌تی زۆرینه كارێكی باشه ، به‌ڵام بوونی ئۆپۆزسیۆن له‌ناو په‌رله‌مانی عێراق له‌وانه‌یه زۆر گرفت بكات له تێپه‌ڕاندنی یاسا و بڕیاره‌كان.
ئێمه هیچ رێگایه‌كی دیكه‌مان نییه جگه له ته‌وافوقی نیشتیمانی. چونكه زۆرینه‌ی نیشتیمانی ماڵی شیعه دابه‌ش ده‌كات ئه‌وه‌ش گرفتێكه و هه‌ستی پێ ده‌كه‌ین .
د سه‌باح سوبحی گوتی: ته‌واوقی سیاسی له نێو ماڵی شیعی زۆر گرنگه بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت.
ئیراده‌یه‌ك هه‌یه به‌وه‌ی كێشه‌كانی سیاسی ناوخۆی عێراق چاره‌سه‌ر بكرێت .
لای خۆیه‌وه مەحما خەلیلـ ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی سه‌بارەت به هه‌مان پرس رایگه‌یاند: دوای پێكهێنانی هاوپه‌یمانی 3 قۆڵی و دانیشتنی په‌رله‌مان و دوای بریاری دادگەی فیدراڵی بۆ ده‌رگای كاندیدكردن بۆ سه‌رۆك كۆمار، ئه‌وه ئاماژه‌یه‌كی باش بوو بۆ هه‌مووان و بۆ شه‌قامی عێراق.
روونیشیكرده‌وه كه ئه‌مرۆ ده‌رگایه‌ك كرایه‌وه به رووی سیاسه‌تمه‌دارانی عێراقی، بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی سیاسی به‌رده‌وامی هه‌بێت و ئه‌و گرێیه‌كوێره بكرێته‌وه .
ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ی موقته‌دا سه‌در و نوری مالكی جێگره‌وه‌ی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی نێوان بارزانی و موقته‌دا سه‌در و حه‌لبووسی نییه.
مه‌حما خه‌لیل رایگه‌یاند کە ئیستا سه‌رۆك كۆماری عێراق شانسی دووباره كاندید بوونه‌وه‌ی له ده‌ستدایه هه‌فته‌ی داهاتوو واده‌ی دانیشتنی په‌رله‌مان ده‌درێت بۆ ده‌ستنیشانكردنی سه‌رۆك كۆماری عێراق.
روونیشیكرده‌وه كه ئه‌گه‌ر حكوومه‌تی ته‌وافوقی دروست بێته‌وه ئه‌وا هه‌مان دۆخی جاران دروست ده‌بێته‌وه و كه‌س خۆی به خاوه‌نی حكوومه‌ت نازانێت
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.