سەرۆکی ڕەوتی سەدر لە پەیامێکدا سەبارەت بە ھێرشەکەی ئەمشەوی سەر ھەولێر ڕایگەیاند، ھەولێر خۆناچەمێنێت بۆ میانڕەویی و سەربەخۆیی و سەروەری نەبێت.
موقتەدا سەدر کەمێک پێش ئێستا لە تویتێکدا سەبارەت بە ھێرشەکەی ھەولێر ڕایگەیاند: ھەولێر لەژێر ئاگری دۆڕاو و بێچارەکاندایە، لەژێر برسیکردندایە، وەک ئەوەی کوردەکان عێراقی نەبن.
ڕاشیگەیاند: ئەوان سی و تەواوکەری عێراقن بەشێكی دانەبڕاون لە وڵاتەکە.
جەختیشی کردەوە کە هەولێر خۆناچەمێنێت بۆ میانڕەویی و سەربەخۆیی و سەروەیی نەبێت.
لەکۆتایی پەیامەکەیدا سەدر نووسیویەتی "ھەولێر و کورد سڵاو و خۆشەویستیم بۆ تۆ، ئارامبگرە تا پێکھێنانی حکوومەتی زۆرینەی نیشتمانی."
موقتەدا سەدر: ھەولێر خۆناچەمێنێت تەنھا بۆ سەربەخۆیی نەبێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.