سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پەیوەندی بە پارێزگاری ھەولێر دەکات و لە زیانەکانی هێرشە تیرۆریستییەکەی ئەمشەوی هەولێر دەپرسێت و دامودەزگەکانی حکوومەتیشی ڕاسپارد بە هانای هاووڵاتییان و زیانلێکەوتووانی هێرشەکەوە بچن.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی پارێزگای ھەولێر ڕایگەیاند: مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیوەندی بە ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و محەمەد حاجی کەریم بەڕێوەبەری گشتیی کوردستان 24ەوە کرد.
ڕاشیگەیاند:سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، لە نزیکەوە لە زیانەکانی هێرشە تیرۆریستییەکەی ئەمشەوی هەولێری پرسی و دامودەزگەکانی حکومەتیشی ڕاسپارد بە هانای هاووڵاتییان و زیانلێکەوتووانی هێرشەکەوە بچن و چی پێویست بێت ئەنجامی بدەن.
ئاماژەی بەوەشدا کە سەرۆکی حکوومەت هەروەها پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ محەمەد حاجی کەریم بەڕێوەبەری گشتیی کەناڵی کوردستان24 ئەنجامدا کە بە هۆی هێرشە تیرۆریستیەکەوە زیان بە کەناڵەکە گەیشت، سوپاسی کارمەندانی کەناڵی کوردستان 24ی کرد بۆ خۆڕاگری و بەردەوامبوونی پەخش و پەیامە نیشتمانییەکەیان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.