نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی هێرشە مووشەکییەکەی سه‌ر هه‌ولێر بە زمانی کوردی پەیامێکی بڵاوکردەوە.
نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق تویتێکدا بڵاویكرده‌وه، یونامى به توندى ئیدانه‌ى هێرشه مووشه‌كییه قێزه‌ونه‌كه‌ى هه‌ولێر ده‌كات.
راشیده‌گه‌یه‌نن: عێراقییه‌كان داوایان لێكراوه كه به یه‌ك هه‌ڵوێست روبه‌ڕووى هه‌ر كارێك ببنه‌وه، كه ببێته مایه‌ى پێشێلكردنى سه‌روه‌رى و یه‌كییه‌تى خاكى عێراق، یانیش مه‌به‌ست لێى تێكدانى سه‌قامگیرى و یه‌كڕیزى بێت.
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 13 ى 3 ى 2022، 12 مووشەکی دوور مەودای بالیستی لە دەرەوەی عیراق، ئاراستەی باڵەخانەی نوێی کونسوڵخانەی ئەمریكا له‌هه‌ولێر كران، به‌شێك له‌ناوچه سڤیل نشینەکانی نزیك بارەگای کەناڵی کوردستان24 بەر هێرشەکە کەوتن، به‌هۆیه‌وه ته‌نیا زیانی ماددی به‌ر باڵه‌خانه‌كانه و خانووه‌كانی ناوچه‌كه كه‌وتن و هیچ زیانێكی گیانی له‌و ڕووداوه‌نه‌دا نه‌بوون و ته‌نیا هاووڵاتییه‌ك به‌سووكی برینداربووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.