Erbil 38°C یەکشەممە 08 ئازار 09:20

شانەی راگەیاندنی ئەمنی: ئەنجامدەرانی ھێرشەکەی سەر شاری ھەولێر سزای دادپەروەرانەی خۆیان وەردەگرن

کوردستان TV
100%

شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگه‌یاند: ئەو ھێرشە مووشەکییەی کە شەوی رابردوو کرایە سەر شاری ھەولێر، ھیچ پاساوێک ھەڵنگرێت و چارەنووسی ھەر شکستھێنان دەبێت، ھەروەھا ئەنجامدەرانی ھێرشەکەیش سزای عادیلانەی خۆیان وەردەگرن.

شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، ئەو ھێرشە مووشەکییەی کە شەوی رابردوو کرایە سەر شاری ھەولێر، ھیچ پاساوێک ھەڵنگرێت و چارەنووسی ھەر شکستھێنان دەبێت، ھەروەھا ئەنجامدەرانی ھێرشەکەیش سزای دادپەروەرانەی خۆیان وەردەگرن.

شانەی ناوبراو بڵاوی کردەوە کە درەنگانی شەوی رابردوو، ژمارەیەک مووشەک ئاراستەی شاری ھەولێر کران و لە چەند شوێنێکی جیادا کەوتنەخوارەوە.

راشیگەیاندووە، ھێزە ئەمنییەکان لێکۆڵینەوەیان لەبارەی ھێرشە دەست پێ کردووە و لە ماوەکانی داھاتوویشدا، وردەکاری زیاتر لەوبارەیەوە بڵاو دەکەینەوە.

شانەی راگەیاندنی ئەمنی ئاماژەی بەوەیش داوە، ئەو ھێرشە مووشەکییەی کە شەوی رابردوو کرایە سەر شاری ھەولێر، ھیچ پاساوێک ھەڵنگرێت و چارەنووسی ھەر شکستھێنان دەبێت، ھەروەھا ئەنجامدەرانی ھێرشەکەیش سزای دادپەروەرانەی خۆیان وەردەگرن.

شەوی رابردوو دەزگای دژەتیرۆری کوردستان رایگەیاند  کە لە رێگای ئاراستەکردنی 12 مووشەکی بالیستیی گەڕەکێکی شاری ھەولێریان بە ئاراستەی کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لە ھەولێر کردە ئامانج، جگە لە زیانی ماددی، زیانی گیانی نەبووە.

دژە تیرۆری کوردستان ئاماژەی بەوەیش دابوو کە مووشەکەکان لە دەرەوەی سنوورەکانی عێراق و ھەرێمی کوردستان و لە رۆژھەڵاتەوە ئاراستە کراون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.