نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان لەبارەی ھێرشەکەی سەر ھەولێر په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند: زۆر به توندى ئه‌و هێرشه مووشه‌كییه سه‌ركۆنه ده‌كه‌ین كه دره‌نگانى شه‌وى ڕابردوو به شێوه‌یه‌كى ترسنۆكانه‌ى دڕنده، به بێ هیچ پاساوێك خه‌ڵك و ئارامى و سه‌قامگیریى هه‌ولێرى پایته‌ختى هه‌رێمى كوردستانى به ئامانج گرت.
راشیگه‌یاند: سوپاس بۆ خواى مه‌زن كه هیچ زیانێكى گیانى لێنه‌كه‌وته‌وه. هاوسۆزى هاووڵاتییانى خۆشه‌ویستى هه‌ولێرین كه له نیگه‌رانى و دڵه‌ڕاوكێدا كاتێكى سه‌ختیان به‌ڕێكرد. به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ته‌حه‌دى و هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌كان، ته‌بایى و یه‌كڕیزى و كارى پێكه‌وه‌یى له هه‌موو لایه‌ن و پێكهاته‌كانى كوردستان ده‌خوازێت.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌شڵێت: به ئامانجگرتنى به‌و شێوه‌یه‌ى هه‌ولێر و دووباره‌بوونه‌وه‌ى، پێشهاتێكى ترسناك و پێشێلكردنى زه‌قى ئارامى و سه‌قامگیرى و سه‌روه‌ریى عیراقه و جگه له ئاڵۆزكردنى دۆخه‌كه و زیانگه‌یاندن به ئێستا و داهاتووى ته‌واوى عیراق، هیچ ئه‌نجامێكى دیكه‌ى نابێت.
نێیچیرڤان بارزانی راشیدهگهێنێت: داوا له حكوومه‌تى فیدرالیى عیراق و كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ده‌كه‌ین به جددى له‌سه‌ر ئه‌م ده‌ستدرێژیانه بوه‌ستن و هه‌موو هه‌وڵێك بده‌ن تا چیتر ڕێگه نه‌درێت بێڕێزى به سه‌روه‌رى و سه‌قامگیریى وڵات و ئاسایش و ئارامیى هاووڵاتییانى بكرێت.
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 13 ى 3 ى 2022، 12 مووشەکی دوور مەودای بالیستی لە دەرەوەی عیراق، ئاراستەی باڵەخانەی نوێی کونسوڵخانەی ئەمریكا له‌هه‌ولێر كران، به‌شێك له‌ناوچه سڤیل نشینەکانی نزیك بارەگای کەناڵی کوردستان24 بەر هێرشەکە کەوتن، به‌هۆیه‌وه ته‌نیا زیانی ماددی به‌ر باڵه‌خانه‌كانه و خانووه‌كانی ناوچه‌كه كه‌وتن و هیچ زیانێكی گیانی له‌و ڕووداوه‌نه‌دا نه‌بوون و ته‌نیا هاووڵاتییه‌ك به‌سووكی برینداربووه.
نێچیرڤان بارزانی: به ئامانجگرتنى به‌و شێوه‌یه‌ى هه‌ولێر پێشهاتێكى ترسناكه و پێشێلكردنى سه‌روه‌ریى عێراقه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.