له هه‌فته‌ی بیست و هه‌شته‌می خولی ئیسپانیا، كاتژمێر یازده‌ی ئه‌م شه‌و به‌كاتی هه‌ولێر، یانه‌ی بارسێلۆنا میوانداری یانه‌ی ئۆساسۆنا ده‌كات.
بۆ خۆئاماده‌كردن بۆ یاریه‌كه یاریزانانی بارسا دوایین یه‌كه‌ی مه‌شقیان به‌سه‌رپه‌رشتی ڕاهێنه‌ر چاڤی هێرناندیز سازكرد، ئه‌م یاریه‌و یاری پێنجشه‌ممه‌ی داهاتووی بارسا له‌به‌رامبه‌ر گه‌ڵاته‌سه‌رای له گه‌ڕی هاتنی قۆناغی شازده‌ی یۆرۆپالیگ ده‌بێته دوایین ئاماده‌كاری تیپه كاتالۆنیه‌كه به‌ر له ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی كلاسیكۆ له‌به‌رامبه‌ر ڕیال مه‌دریدی ڕكابه‌ره ته‌قلیدیه‌كه‌ی كه له بیستی ئه‌م مانگه‌و له گه‌ڕی بیست و نۆیه‌می لالیگاو له یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ له مه‌درید ده‌بێته میوانی یانه‌ی شاهانه.
چاڤی پێكهاته‌یه‌كی به‌هێزی بۆ یاری ئه‌م شه‌و ئاماده‌كردووه‌و هه‌ریه‌ك له یاریزانان ئانسۆ فاتی و نیكۆ گۆنزالێس و ساوموێل ئومتیتی و عه‌بدولسه‌مه‌د زه‌لزولی به‌هۆكاری جیا له ڕیزی بلاوگڕانا داده‌بڕێن، بارسێلۆنا به چل وهه‌شت خاڵ و به شێوه‌ی كاتی بۆ پله‌ی چواره‌می ڕیزبه‌ندی لالیگا دابه‌زیوه‌و یاریه‌كی دواخراوی هه‌یه، ئۆساسۆناش به سیی و پێنج خاڵ له پله‌ی یازده‌می ڕیزبه‌ند دێت، له یاری قۆناغی یه‌كه‌می نێوانیاندا، هه‌ردوو تیپ به دوو گۆڵ بۆ هه‌ریه‌كه‌یان یه‌كسان بووبوون.
له‌لالیگادا ئه‌مشه‌و بارسێلۆنا له‌گه‌ڵ ئۆساسۆنا یاری هه‌یه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.