یانه‌ی لیڤه‌رپول سه‌ركه‌وتنێكی گرنگی له هه‌فته‌ی بیستونۆیه‌می خولی یانه‌كانی ئینگلته‌را به‌ده‌ستهێناو له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی به دوو گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له یانه‌ی برایتۆنی میوانداری برده‌وه.
یاریزانانی هه‌ردوو تیپ به شێوه‌یه‌كی به‌هێز ده‌ستیان به ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌كه كرد‌و چه‌ندین هێرشیان كرده سه‌ر گۆڵی یه‌كتر، تا له خوله‌كی نۆزده‌دا، ناوه‌ڕاستكاری كۆلۆمبی لویس دیاز گۆڵێكی بۆ لیڤه‌رپول به لێدانی سه‌ر تۆماركرد‌و تیپه‌كه‌ی له گێمی یه‌كه‌م به‌م تاكه گۆڵه پێشخست.
له گێمی دووه‌م و له به‌رده‌وامی هێرشه‌كانی لیڤه‌رپول بۆ سه‌ر گۆڵی برایتۆن، ناوبژیوان لێدانێكی سزای بۆ میوانه‌كان هه‌ژماركردو له جێبه‌جێ كردنی لێدانه‌كه‌دا، محه‌مه‌د سه‌ڵاحی میسری و ئه‌ستێره‌ی ڕێدز گۆڵی دووه‌می تیپه‌كه‌ی له خوله‌كی شه‌ستویه‌ك به‌ده‌ستهێناو كۆی گۆڵه‌كانی له پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی گۆڵكارانی ئه‌م وه‌رزه‌ی پرێمه‌رلیگ گه‌یانده بیست گۆڵ.
به‌م ئه‌نجامه‌ش لیڤه‌رپول هه‌شته‌م یاری له‌سه‌ریه‌كی له ململانێكانی خوله‌كه برده‌وه‌و به كۆكردنه‌وه‌ی شه‌ستوشه‌ش خاڵ له پله‌ی دووه‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان دێت، براتیۆنیش پێنجه‌م یاری له‌سه‌ریه‌كی دۆڕاند‌و به سیی و سێ خاڵ له پله‌ی سێزده‌می ڕیزبه‌ندی دایه.
له‌پریمه‌رلیگدا لیڤه‌رپول سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر برایتۆن تۆماركرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.