سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق لەبارەی ھێرشەکەی سەر ھەولێر په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند: هێرشی سه‌ر هه‌ولێر، هێرشكردنه بۆ سه‌ر سه‌رقامگیری و پێویسته به‌هێزه‌وه ڕووبه‌ڕووی ئه‌م هێرشانه ببینه‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 13 ى 3 ى 2022، محه‌مه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و هێرشی سه‌ر هه‌ولێری سه‌ركۆنه كرد و رایگه‌یاند: هێرشكردنه سه‌ر هه‌ولێر، هێرشه بۆ سه‌ر سه‌روه‌ریی عێراق و هێرشكردنه بۆ سه‌ر سه‌رقامگیری.
دووپاتی كرده‌وه، كه ده‌بێت به هێزه‌وه ڕووبه‌ڕووی ئه‌و هێرشانه ببینه‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: ئه‌م كرده‌وانه پێویستی به هه‌ڵوێستێكی یه‌كڕیزییه.
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 13 ى 3 ى 2022، 12 مووشەکی دوور مەودای بالیستی لە دەرەوەی عیراق، ئاراستەی باڵەخانەی نوێی کونسوڵخانەی ئەمریكا له‌هه‌ولێر كران، به‌شێك له‌ناوچه سڤیل نشینەکانی نزیك بارەگای کەناڵی کوردستان24 بەر هێرشەکە کەوتن، به‌هۆیه‌وه ته‌نیا زیانی ماددی به‌ر باڵه‌خانه‌كانه و خانووه‌كانی ناوچه‌كه كه‌وتن و هیچ زیانێكی گیانی له‌و ڕووداوه‌نه‌دا نه‌بوون و ته‌نیا هاووڵاتییه‌ك به‌سووكی برینداربووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.