پەرلەمانی كوردستان بە توندی ئیدانه‌ى هێرشە مووشه‌كییه‌كه‌ی سه‌ر هەولێر دەکات.
له‌په‌یامێكدا، په‌رله‌مانی كوردستان ئیدانه‌ی هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی سه‌ر هه‌ولێری كرد و رایگه‌یاند: به‌ناوى په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه زۆر به توندى ئیدانه‌ى ئه‌و هێرشه مووشه‌كییه ترسنۆكانه ده‌كه‌ین، كه شه‌وى ڕابردوو به‌بێ هیچ پاساوێك كرایه سه‌ر شارى هه‌ولێری پایته‌ختى هه‌رێمی كوردستان، سوپاس بۆ خواى گه‌وره كه هیچ زیانێكى گیانیى لێنه‌كه‌وته‌وه.
په‌رله‌مانی كوردستان راشیده‌گه‌ێنێت: ئێمه له كاتێكدا نیگه‌رانی و هاوسۆزیى خۆمان بۆ هاووڵاتییانى خۆشه‌ویستى شارى هه‌ولێر ده‌رده‌بڕین، له هه‌مان كاتدا داوا له حكوومه‌تی عێراق و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ین كارى جدى له‌سه‌ر ئه‌و ده‌ستدرێژی و هێرشانه بكه‌ن و هه‌وڵه‌كانی خۆیان چڕ بكه‌نه‌وه بۆئه‌وه‌ی چیتر ڕێگه نه‌درێت ده‌ستدرێژی بكرێته سه‌ر سه‌ره‌وه‌ریى وڵات و ئاسایش و ئارامیی هاووڵاتییان.
په‌رله‌مان ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، ئیرادەی گەلی كوردستان بۆ پێشکەوتن و پێکەوەژیان و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان زۆر لەوە بەهێزترە بەو کردەوە تیرۆریستییە ترسنۆکانە لەق ببێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.