پڕۆژەی راكێشانى هێڵی کارەبای132 کی ڤی لە وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبای کاشێ بۆ وێستگەی 132 کی ڤی زاخۆ 2- تەلکەبەر، لە مەراسیمێکدا کرایەوە.
پڕۆژەکە بە تێچوونی نزیکەی 10 ملیۆن دۆلار لە لایەن کۆمپانیای شاندزەوە جێبەجێ کراوە و 500 مێگاوات کارەبا بۆ زاخۆ دەگوازێتەوە.
کەماڵ محەمەد ساڵح وەزیری کارەبا لە وتەیەکدا گووتی ئەم پڕۆژەیە بە ڕاکێشانی 55 کیلۆمەتر هێڵی 132 کەی ڤی بۆ باشتر کردنی دۆخی کارەبا بۆ ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ گرنگییەکی زۆری هەیە و محاویلەیەکی 63 مێگاواتی بە تێچوونی 380 هەزار دۆلار بۆ وێستگەکەش دابین کراوە. چەندین فیدەریش بە بەهای 540 ملیۆن دینار لە وێستگەکە دەرهێنراون.
هەروەها پرۆژەی رووناک کردنەوەی سەنتەری شاری زاخۆ بە بڕی 150 ملیۆن دینار جێبەجێ دەکرێت.
لە ماوەی 18 مانگی داهاتووش، وێستگەیەکی بەرهەمهێنانی 100 مێگاوات کارەبا لە زاخۆ جێبەجێ دەکرێت.
پرۆژەیەکی کارەبا لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ کرایەوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.