خه‌میس خه‌نجه‌ر، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی سیاده سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر هه‌ولێر ده‌كات و رایگه‌یاند، له هه‌موو هه‌نگاوێك له‌گه‌ڵ حكومه‌تی كوردستان ده‌وه‌ستین، بۆ رێگه‌گرتن له هه‌ر ده‌ستدرێژییه‌ك بۆ سه‌ر شاره‌كه‌مان و خه‌ڵكه‌كه‌مان.
خه‌میس خه‌نجه‌ر له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیویه‌تی: ئه‌و ده‌ستدرێژییه ترسنۆكانه ره‌تده‌كه‌ینه‌وه، كه هه‌ولێری كردووه‌ته ئامانج و خه‌ڵكه ئارامه‌كه‌ی راچڵهكاندووه، له هه‌موو هه‌نگاوێك له‌گه‌ڵ حكومه‌تی كوردستان ده‌وه‌ستین، بۆ رێگه‌گرتن له هه‌ر ده‌ستدرێژییه‌ك بۆ سه‌ر شاره‌كه‌مان و خه‌ڵكه‌كه‌مان.
راشیگه‌یاندووه، داوا له سه‌رجه‌م هێزه عێراقییه‌كان ده‌كه‌م، هه‌وڵوێستێكی یه‌كگرتوویان به‌رامبه‌ر ئه‌و ده‌ستدرێژییه هه‌بێت، بۆ پارێزگاری له سه‌روه‌ری و یه‌كپارچه‌یی عێراق. سه‌لامه‌تی بۆ هه‌ولێری چاك و خه‌ڵكه به‌ڕێزه‌كه‌ی.
به‌ره به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 13 ى 3 ى 2022، 12 مووشەکی دوور مەودای بالیستی لە دەرەوەی عیراق، ئاراستەی باڵەخانەی نوێی کونسوڵخانەی ئەمریكا له‌هه‌ولێر كران، به‌شێك له‌ناوچه سڤیل نشینەکانی نزیك بارەگای کەناڵی کوردستان24 بەر هێرشەکە کەوتن، به‌هۆیه‌وه ته‌نیا زیانی ماددی به‌ر باڵه‌خانه‌كانه و خانووه‌كانی ناوچه‌كه كه‌وتن و هیچ زیانێكی گیانی له‌و ڕووداوه‌نه‌دا نه‌بوون و ته‌نیا هاووڵاتییه‌ك به‌سووكی برینداربووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.