Erbil 38°C یەکشەممە 08 ئازار 07:42

سوپاى پاسداران: بەرپرسیارێتى هێرشەکەى سەر هەولێر لە ئەستۆ دەگرین

کوردستان TV
100%


سوپاى پاسدارانى ئێران، بەرپرسیارێتى هێرشە موشەکییەکەى شەوى رابردووى سەر هەولێر لە ئەستۆ دەگرێت .

سوپاى پاسدارانى ئێران رایگەیاند: هێرشە موشەکییەکانمان له‌ پارێزگای هه‌ولێر، بۆ سەر بنکە هەواڵگرییەکانى ئیسرائیل بووە.

هه‌ر سه‌باره‌ت به‌م بڵاوكراوه‌ی سوپای پاسداران و میدیاكانی ئێران كه‌بڵاویان كردووه‌، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد ، سەبارەت بە هێرشی ترسنۆکانەی بەرە بەیانی ڕۆژی 2022/3/13ی سەر هەولێر، کە گوایە بە پاساوی لێدانی بنکەیەکی ئیسرائیلی نزیک کونسولخانەی ئەمریکا بووە، ڕایدەگەیەنین شوێنی بە ئامانجکراو، شوێنێکی مەدەنی  بووە و ئەم پاساوە، تەنیا بۆ شاردنەوەی ئەم تاوانە قێزەونەیە و پروپاگەندەی ئەنجامدەرانی هێرشەکەش دوورە لە ڕاستیەوە .

حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راشیده‌گه‌ێنێت: ئەمە چەندین جارە ئێران ئەم دەستدرێژیانە دووبارە دەکاتەوە و بێدەنگی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش بەرامبەر بەم هێرشە ترسنۆکانە، ڕێگاخۆشکەر دەبێت بۆ بەردەوامیی ئەم جورە تاوانانە. داوا لە نەتەوە یەکگرتووەکان و وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا و یەکێتی ئەوروپا و جامعەی عەرەبی و حکومەت و پەرلەمانی عێراق و حکومەتی ئێران دەکەین بە پەلە لێکوڵینەوە لەم هێڕش و تۆمەتە بێ بنەمایانە بکەن و سەردانی شوێنی بە ئامانجکراو بکەن و ڕاستییەکان بو ڕای گشتی جیهان ئاشکرا بکەن و هەڵوێستی توند بەرامبەر بەم هێرشانە بگرنەبەر.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.