باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له عێراق ئیدانه‌ی هێرشه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی شاری هه‌ولێری كرد و جه‌ختی كرده‌وه كه ئێران ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌مه سزا بدرێت.
ماتیۆ تووله‌ر باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق له تویتێكدا ڕایگه‌یاند كه وڵاته‌كه‌ی ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشه مووشه‌كییه تاوانكارییه ده‌كات كه ئه‌مشه‌و شاری هه‌ولێری كرده ئامانج.
ڕاشیگه‌یاند: سوپای پاسدارانی ئێران به‌رپرسیاره‌تی هێرشه‌كه‌ی گرته‌ئه‌ستۆ، بۆیه ده‌بێت سزای ئه‌و وڵاته بدرێت به‌هۆی ئه‌م پێشێلكارییه زه‌قه و تیرۆرییه‌ی كردوویه‌تییه سه‌ر سه‌روه‌ری عێراق و به ئامانجكردنی هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی.
ئه‌م تویته‌ی باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق له كاتێكدا دێت كه هه‌ر ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م سوپای پاسدارانی ئێران به‌رپرسیاره‌تی هێرشه مووشه‌كییه‌ی ئه‌مشه‌وی شاری هه‌ولێری گرته‌ئه‌ستۆ.
جێی باسه به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م به 12 مووشه‌كی بالیستی هێرشكرایه سه‌ر باڵه‌خانه‌ی نوێی كونسوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له شاری هه‌ولێر، مووشه‌كه‌كان به‌ر ئه‌و ناوچه و گه‌ڕه‌كانه كه‌وت كه خه‌ڵكی سڤیلی شاری هه‌ولێر تێدا ده‌ژی و به‌هۆیه‌وه زیانی ماددی به‌ر زۆرێك له خانوو و باڵه‌خانه‌ی هاووڵاتییان كه‌وت و هه‌روه‌ها هاووڵاتییه‌كیش به بریندار بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.