په‌رله‌مانی عه‌ره‌بی له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئیدانه‌ی هێرشه‌كه‌ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌می سه‌ر شاری هه‌ولێر كرد و جه‌ختی كرده‌وه كه هێرشه‌كه پێشێلی ئاسایش و سه‌روه‌ری خاكی عێراقه.
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م به 12 مووشه‌كی بالیستی هێرشكرایه سه‌ر شاری هه‌ولێر و مووشه‌كه‌كان به‌ر ئه‌و ناوچه كه‌وتن كه خه‌ڵكی سڤیلی شاره‌كه تێیدا ده‌ژی و به‌هۆیه‌وه زیانی ماددی به‌ر زۆرێك له خانوو و باڵه‌خانه‌ی هاووڵاتییان كه‌وت.
له‌مباره‌یه‌وه په‌رله‌مانی عه‌ره‌بی ڕایگه‌یاند كه ئه‌مه هێرشێكی ترسنۆكانه و تاوانبارانه‌یه و پێشێلی ئاسایشی و سه‌قامگیری و هه‌روه‌ها سه‌روه‌ری خاكی عێراقه.
په‌رله‌مانی عه‌ره‌بی داواشی له سه‌رجه‌م لایه‌نه عێراقییه‌كان كرد هه‌موو به‌یه‌كه‌وه و به‌یه‌ك هه‌ڵوێستی نیشتمانی دژی ئه‌م جۆره ده‌ستدرێژییه قێزه‌وه‌نانه بووه‌ستنه‌وه.
جێی باسه كه هه‌ر ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م سوپای پاسدارانی ئێران به‌رپرسیاره‌تی هێرشه مووشه‌كییه‌ی سه‌ر شاری هه‌ولێری گرته‌ئه‌ستۆ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.