وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق بانگهێشتی باڵیۆزی ئێرانی له شاری به‌غدا كردووه و یاداشتێكی ناڕه‌زایه‌تی پێداوه سه‌باره‌ت به هێرشه‌كه‌ی شه‌وی ڕابردووی سه‌ر شاری هه‌ولێر.
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م به ژماره‌یه‌ك مووشه‌كی بالیستی هێرشكرایه سه‌ر شاری هه‌ولێر و مووشه‌كه‌كان به‌ر ئه‌و ناوچانه كه‌وتن كه خه‌ڵكی سڤیلی شاره‌كه تێیدا ده‌ژی و به‌هۆیه‌وه زیانی ماددی به‌ر زۆرێك له خانوو و باڵه‌خانه‌ی هاووڵاتییان كه‌وت.
هه‌ر ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م سوپای پاسدارانی ئێران به‌رپرسیاره‌تی هێرشه مووشه‌كییه‌ی سه‌ر شاری هه‌ولێری گرته‌ئه‌ستۆ.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاوی كرده‌وه: سه‌باره‌ت به هێرشه‌كه‌ی سه‌ر شاری هه‌ولێر، سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق بانگهێشتی باڵیۆزی ئێرانی له شاری به‌غدا كردووه.
ڕاشیگه‌یاند: وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه یاداشتێكی ناڕه‌زایه‌تی داوه‌ته باڵیۆزی ئێران سه‌باره‌ت به هێرشه‌كه‌ی سه‌ر پارێزگای هه‌ولێر له هه‌رێمی كوردستان كه بووه‌ته هۆی كه‌وتنه‌وه‌ی زیانی ماددی به‌ر خانوو و باڵه‌خانه‌ی هاووڵاتییان و دروستبوونی ترس و دڵه‌ڕاوكێ بۆ دانیشتووانی ناوچه‌كه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق هه‌روه‌ها جه‌ختی كردۆته‌وه كه هێرشه‌كه پێشێلكردنێكی زه‌قی سه‌روه‌ری خاكی عێراقه و پێچه‌وانه‌ی بنه‌ماكانی هاوسێیه‌تییه و ئاڵۆزییه‌كانی ناوچه‌كه‌ش قووڵتر ده‌كاته‌وه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زاری بۆ ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی عێراق بە سەرۆکایەتی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق کۆبوونەوەیەکی نائاسایی سەبارەت بە هێرشە مووشەکییەکەی سەر هەولێر ئەنجام دا.
لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لەوە کرایەوە کە ئەو هێرشە مووشەکییە لە خاکی ئێرانەوە شاری هەولێری کردووەتە ئامانج. ئاماژە بەوەش درا کە ئەم هێرشە پێشێلکارییە بۆ سەر بنەمای دراوسێیەتی لەنێوان عێراق و ئێران پەیوەندیی مێژوویی نێوان گەلانی ئه‌و دوو وڵاته .
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌شدرا كه عێراق لە ڕێگەی لایەنە دیپلۆماسییەکانەوە داوای ڕوونکردنەوەی ڕوون و ئاشکرای لە ئێران کردووە، هەروەها چاوەڕێی هەڵوێستی سەرکردایەتی ئێران دەکات بۆ ڕەتکردنەوەی دەستدرێژییەکان بۆ سەر خاکی عێراق.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.