Erbil 38°C یەکشەممە 08 ئازار 06:01

وەزارەتی ناوخۆ لەبارەی بەنزین و خۆراک و دۆخی بازاڕ بەگشتیی بڕیاری دا

کوردستان TV
100%

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ یەکشەممە دوای تاوتوێکردنی دۆخی بازاڕ و نرخەکان و هۆکار و پێشنیارەکان، کۆبوونەوە بۆ بەرژەوەندی گشتی لەپێناوی ڕێگری لە قۆرخکاری و گرانکردنی بازاڕ، چەند بڕیارێکی دا.

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان لە نووسراوێکدا ڕایگەیاند: دوای کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران لە ڕۆژی چوارشەممەی هەفتەی ڕابردوو لە تەوەرێکیدا وەزیری ناوخۆ و پارێزگار و سەرپەرشتیاری ئیدارە سەربەخۆکان و لێژنەکانی قایمقامییەت و ئاسایشی بازرگانیی و لایەنە پەیوەندیدارەکانی ڕاسپارد بۆ چاودێریکردنی بازاڕەکان لەپێناو ئەوەی کە ڕێگە نەدرێت ئەو دۆخە بقۆزرێتەوە و نرخەکان گران بکرێت و بارگرانی لەسەر هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان دروست بکرێت.

 وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ یەکشەممە کۆبوونەوەیەکی ئەنجام دا کە ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ سەرپەرشتی کۆبوونەوەکەی کرد، بریکاری وەزارەت و پارێزگار و سەرپەرشتیاری ئیدارە سەربەخۆکان و بەڕێوەبەری گشتیی دیوان و بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیس  و بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتییەکانی پۆلیس لە شار و ئیدارە سەربەخۆکان ئامادەی کۆبوونەوەکە بوون.

لە کۆبوونەوەکەدا دوای تاوتوێکردنی دۆخی بازاڕ و نرخەکان و هۆکار و پێشنیارەکان، کۆبوونەوە بۆ بەرژەوەندی گشتی لەپێناوی ڕێگری لە قۆرخکاری و گرانکردنی بازاڕ، ئەم بڕیارانەی خوارەوەی دا:-

یەکەم:- دروستکردنی ژووری ئۆپەراسیۆن لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بە سەرۆکایەتی پارێزگار و سەرپەرشتیار و ئەندامێتی نوێنەرانی ئەم دامەزراوانە (پۆلیس، ئاسایش، کشتوکاڵ، چاودێری بازرگانی، نەوت و کانزاکان، ڤێرتنەری، تەندروستی و گومرگ)، ئەم ژوورە دەسەڵاتی تەواوی یاسایی و و ئیداری دەبێت بۆ ئەوەی لەبەر ڕۆشنایی یاسا و ڕێنماییە بەرکارەکان چاودێری بازاڕ بکەن و ڕێگری لە قۆرخکاری و گرانکردنی نرخەکان بکەن و سزای یاسایی ئەو کەسانە بدەن کە سەرپێچی دەکەن.

 دوووەم:- ژووری ئۆپەراسیۆن دەسەڵاتی تەواوی هەیە بۆ ڕێکخستنی دابەشکردنی بەنزینی پاڵپشتیکراو (ئەو بەنزینەی بە نرخی حکوومەت لە هەندێ بەنزینخانە دابەش دەکرێت) بەجۆرێک کە دابەشکردنی ئەو بەنزینە بە تاکسی و پاس و هۆیەکانی گواستنەوەی گشتی زیاتر بێت، لەپێناوی ئەوەی کە ڕێگری لە گرانبوونی نرخی گواستنەوە بکرێت و باری هاووڵاتییان گران نەکرێت.

سێیەم:- ژووری ئۆپەراسیۆن دەسەڵاتەکانی خۆی بەکار دەهێنێت بۆ ئاسانکاری زیاتر بۆ هێنانە ژوورەوەی کەلوپەلەکانی خۆراک و بەنزین و سوتەمەنی بە ڕەچاوکردنی کوالێتی و ڕێنماییەکان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.