مستەفا کازمی بە گەیشتنی بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر لەلایەن سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان، مەسرور بازرانی پێشوازی لێ کرا.
سەرۆکوەزیرانی عێراق لەسەردانەکەی بۆ شاری ھەولێر لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ ھێرشە مووشەکییەکەی دوێنێ یەکشەممە بۆسەر شاری ھەولێر دەکات.
ھەروەھا بڕیارە سەرۆکوەزیرانی عێراق شاندی یاوەری، لە سەردانەکەی بۆ ھەولێر، سەردانی ئەو شوێنانە بکات کە بەرەبەیانی دوێنێ یەکشەممە لە ئاکامی ھێرشی مووشەکی سوپای پاسدارانی ئێران بۆسەر شاری ھەولێر کرانە ئامانج و لە نزیکەوە زیانەکانی ھێرشەکە ببینێت.
چاوەڕوان دەکرێت مستەفا کازمی ھەر لە سەردانەکەی بۆ ھەولێر، زنجیرەیەک دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ھەرێمی کوردستان ئەنجام بدات.
ھەریەک لە وەزیری بەرگریی، جومعە عناد و وەزیری ناوخۆ، عوسمان غانمی و لەگەڵ ژمارەیەک ئەفسەری باڵای دیکەی سەربازی و ئەمنی یاوەری مستەفا کازمی دەکەن لەسەردانەکەی بۆ ھەولێر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.