له‌گه‌ری بیست و هه‌شتی خولی فه‌ره‌نسا، یانه‌ی پاریس سان جێرمانی پێشه‌نگی ریزبه‌ندی به‌سێ گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر یانه‌ی بۆردۆ تۆماركرد.
له‌گێمی یه‌كه‌م و له‌خوله‌كی بیست‌و چوار پی ئێس جی له‌رێی یاریزان كلیان مبابی گۆلی پێشكه‌وتنی تۆماركرد، گێمی یه‌كه‌م پاریس به‌گۆلێك لهپێشوهبوو.
له‌گێمی دووه‌م نه‌یمار و هاورێكانی به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانیان تا له‌خوله‌كی په‌نجاو دوو نه‌یمار داسیلیڤا گۆلی دووه‌می بۆ پی ئێس جی تۆماركرد، دوابه‌دوای ئه‌م گۆڵه و له‌خوله‌كی شه‌ست و یه‌ك لیاندرۆ باریدیس گۆلی سێیه‌م و دڵنیایی تۆماركرد.
به‌م جۆره یاریه‌كه به‌سێ گۆلی بێ به‌رامبه‌ر له‌به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌ی پاریس سان جێرمانی پێشه‌نگی ریزبه‌ندی ته‌واو بوو.
له خولی فه‌ڕه‌نسادا پاریس سانجێرمان سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر بۆردۆ تۆماركرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.