له‌گه‌ری بیست و نۆی خولی ئینگلیزی یانه‌ی چێلسی له‌نده‌نی له‌سه‌ر یاریگای ستامفۆرد بریدج میوانداری یانه‌ی نیوكاسل یونایتدی كرد.
یاریه‌كه به‌گۆلێكی بێ به‌رامبه‌ر به‌سه‌ركه‌وتنی شین پۆشه‌كانی له‌نده‌ن ته‌واو بوو، گێمی یه‌كه‌م هه‌ردوولا به‌بێ گۆل یه‌كسان بوون.
له‌گێمی دووه‌م یاریزانانی چێلسی گوشاری زۆریان خسته سه‌ر گۆلی میوان، دواجار خوله‌كێك به‌ر له‌ته‌واوبوونی یاریه‌كه، كای هاڤێرتز تاكه گۆلی یاریه‌كه‌ی تۆماركرد، به‌مجۆره یاریه‌كه به‌گۆلێكی بێ به‌رامبه‌ر له‌به‌رژه‌وه‌ندی چێلسی ته‌واو بوو.
له‌پریمه‌رلیگدا چێڵسی سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر نیوكاسڵ یونایتد تۆماركرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.