هاتووچۆی گهرمیان بڵاویكردهوه، لەسەر ڕێگای کەلار کفری بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێلەوە پێنج کەس برینداربوون.
هاتووچۆی گهرمیان بڵاویكردهوه، نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەمە 14 ى 3 ى 2022، بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێلی جۆری مازدا و بارهەڵگر سکانیا پێنج کەس برینداربوون، بریندارەکان سێ کەسیان لە ئۆتۆمبێلی جۆری مازدا بون و دوو کەسیان لە سکانیا بارهەڵگربوون و ڕەوانەی نەخۆشخانەی شەهید هەژارکران.
هاتووچۆ ئاماژهی بهوهشكردووه، ڕووداوەکە لە کاتێکدا ڕویداوە ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر سکانیا ویستویەتی(سوڕانەوە-یوتێرن) ئەنجامبدات بەئاراستەی کەلار و ئۆتۆمبلی جۆری مازدا بەئاراستەی قەزای کفری ڕۆیشتووە و پێکیانداداوە.
راشیدهگهیهنن: تیمی هاتووچۆ لێکۆڵینەوەیان لە ڕووداوەکە دەست پێکردووە.
ڕووداوێکی هاتووچۆ پێنج برینداری لێکەوتەوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.