Erbil 38°C یەکشەممە 08 ئازار 00:44

عەلی قەرەداغی: هێرشەکەی سەر هەولێر هەوڵێکە بۆ هێشتنەوەی ئاژاوەی تێکدەرانە

کوردستان TV
100%

ئەمینداری گشتیی یەکێتی جیهانی زانایانی موسڵمانان سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر هەولێری کرد و ڕایگەیاند، ‌هێرشەکە هەوڵێکە بۆ هێشتنەوەی ئاژاوەی تێکدەرانە.

د. عەلی قەرەداغی ئەمینداری گشتیی یەکێتی جیهانی زانایانی موسڵمانان ئەمڕۆ دووشەممە لە تویتێکدا سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر هەولێری کرد و ڕایگەیاند: هێرشەکە تاوانێکە لە دژی سەروەری عێراق و تێکدانی سەقامگیری هەرێمی کوردستانە.

قەرەداغی ڕاشیگەیاند: هەوڵێکە بۆ هێشتنەوەی ئاژاوەی تێکدەرانە و هێشتنەوەی ئەوانەی هیواخوازی دەستبەسەرداگرتنن.

لەکۆتایی تویتەکەشدا قەرەداغی نووسیویەتی خودا عێراق و هەرێمی کوردستان و وڵاتی موسڵمانان بپارێزێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.