شه‌ریف عه‌لی كوڕی حوسێن كه ده‌كاته كوڕی پووری مه‌لیك فه‌یسه‌ڵی دووه‌م شای عێراق ئه‌مڕۆ دووشه‌م له ته‌مه‌نی 66 ساڵیدا له وڵاتی ئوردن كۆچی دوایی كرد.
شه‌ریف عه‌لی سیاسه‌تمه‌دار و سه‌رۆكی بزووتنه‌وه‌ی پاشایه‌تی ده‌ستووری بوو و ئه‌مڕۆ له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی وڵاتی ئوردن به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه كۆچی دوایی كرد.
شه‌ریف عه‌لی له ساڵی 1956 له شاری به‌غدا له‌دایكبووه و به‌شی هه‌ره‌زۆری ژیانی له‌نێوان لبنان و به‌ریتانیا بووه، بچووكترین كوڕی به‌دیعه مه‌لیك عه‌لی كوڕی حوسێنه كه ده‌كاته پووری مه‌لیك فه‌یسه‌ڵی دووه‌م، هه‌روه‌ها باپیریشی له ساڵی 1908 ئه‌میری شاری مه‌ككه بووه.
شه‌ریف عه‌لی بڕوانامه‌ی ماجستێری له ئابووری له وڵاتی به‌ریتانیا به‌ده‌ستهێناوه، له ساڵی 1991 ده‌ستی به دژایه‌تیكردنی سه‌دام حوسێن سه‌رۆكی پێشووی عێراق كردووه.
دوای ڕووخانی ڕژێمی عێراق له ساڵی 2003 گه‌ڕاوه‌ته‌وه عێراق و بووه‌ته ئه‌ندامی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی عێراق و دواتریش بزووتنه‌وه‌ی پاشایه‌تی ده‌ستووری دامه‌زراندووه و ئامانجیشی ئه‌وه بووه ده‌سه‌ڵاتی خێزانه‌كه‌ی به‌ده‌ستبێنێته‌وه دوای ئه‌وه‌ی له ساڵی 1958 له ده‌سه‌ڵات دوورخرانه‌وه.
جێی باسه به‌هۆی كۆچی دوایییه‌وه مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له تویتێكدا سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌ی هاشمی كرد و ڕایگه‌یاند "پرسە و سەرەخۆشی بۆ كۆچی دوایی كەسایەتی دیاری نیشتمانی شەریف عەلی حوسێن، سەرپەرشتیاری بزووتنەوەی پاشایەتی دەستووری، یادی كۆچكردوو بەزیندویی دەمێنێت و هەوڵەكانیشی بۆ عێراقێكی دیموكراسی ئازاد و یەكگرتوو مایەی نرخاندنە".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.