مامۆستا و ئه‌دیب و شاعیره ناوی ته‌واوی ڕۆسته‌م سه‌لام حه‌مه‌ده‌مینه و نازناوی له شیعر و بڵاوكردنه‌وه‌كانی دیكه‌دا ڕۆسته‌م باجه‌لان بووه، شاعیری كۆچكردوو له ساڵی 1946 له گوندی (شیوهلۆك) ی سه‌ر به قه‌زاری چۆمان له دایك بوه و هه‌ر له ته‌مه‌نی لاوییه‌وه ده‌ستی به نووسین و بڵاوكردنه‌وه كردوه و به زۆری له چامه شیعر و شیعری منداڵاندا شاره‌زاییه‌كی باشی هه‌بوه و خاوه‌نی چه‌ندین كتێب بوو هه‌ر له ساڵی 1977 وه تا ساڵی 2007 ژماره‌یه‌ك كتێبی چاپ كردبوو وه‌ك ژان و دڵداری و شاعیرێكی تینوو له په‌ڕاوی بیره‌وه‌ریدا و سۆلین و دڵداره‌كه‌م له شارێكی تره و ده‌ریا و له پێناوی تۆدا ده‌ژیم و نیشتمانی منداڵ و ڕه‌شه‌با و باخچه‌ی منداڵان و منداڵ و جیهانی وه‌رزش و چامه‌ی غه‌ریب و چامه‌ی گرانه‌تا و له منداڵه‌وه بۆ منداڵ و ڕۆمانی ده‌ریای منداڵ، جگه له‌وه‌ی له بواری په‌روه‌رده و فێركردنیشه‌وه كه‌سێكی دیار و به‌رچاو بوو، به‌ڵام به داخێكی زۆره‌وه ماوه‌یه‌ك بوو تووشی جه‌ڵته هاتبوو كه‌مێك ژیان و گوزه‌رانی شپڕزه كردبوو، به‌ڵام به‌و بار‌و دۆخهوهش حه‌زی نه‌ده‌كرد له دۆست و براده‌ره شاعیر و ئه‌ده‌ب دۆسته‌كانی دابڕێت، بۆیه هه‌میشه به خۆی گۆچانه‌كه‌یه‌وه سه‌ردانی چایخانه‌ی مه‌چكۆی ده‌كرد تا له نزیكه‌وه كه‌سه نزیكه‌كانی خۆی ببینێ و كه‌مێك ئازار و مه‌ینه‌تیه‌كانی نه‌خۆشیه‌كه و ئه‌و ڕۆژگاره تاڵه‌ی له بیر بچێته‌وه
به‌رهه‌مه‌كانی
_ ژان و دڵداری/ شیعر، چاپی یه‌كه‌م، چاپخانه‌ی "الحوادپ"، به‌غداد 1977.
_ شاعیڕێكی تینوو له په‌ڕاوی بیره‌وه‌ریدا، چاپی یه‌كه‌م، چاپخانه‌ی كامه‌ران، سلێمانی 1978.
_ سۆلین، شیعر، چاپخانه‌ی "الحوادپ"، به‌غداد 1980.
_ دڵداره‌كه‌م له شاڕێكی تره، چاپی یه‌كه‌م، چاپخانه‌ی "الحوادپ"، به‌غداد 1980.
_ ده‌ریا، چاپی یه‌كه‌م، چاپخانه‌ی "الحوادپ"، به‌غداد 1981.
_ له پێناوی تۆدا ده‌ژیم، چاپی یه‌كه‌م، چاپخانه‌ی "الحوادپ"، به‌غداد 1982.
_ نیشتمانی مناڵ و ره‌شه‌با (ھاوبه‌ش)، چاپی یه‌كه‌م، چاپخانه‌ی "الحوادپ"، به‌غداد 1982.
_ باخچه‌ی منداڵان، ئه‌میندارێتی گشتی ڕۆشنبیری و لاوان، چاپی یه‌كه‌م، 1983.
_ مناڵ و جیھانی وه‌رزش، چاپی یه‌كه‌م، 1986.
_ چامه‌ی غه‌ریب، بڵاوكراوه‌كانی بزاڤی ڕۆشنبیرانی نوێخواز، چاپی یه‌كه‌م، ھه‌ولێر 2001.
_ چامه‌ی گرانه‌تا، چاپی یه‌كه‌م، 2002.
_ له منداڵه‌وه بۆ منداڵ، چاپی یه‌كه‌م، 2004.
_ ڕۆمانی ده‌ریای منداڵ، بڵاوكراوه‌كانی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری، چاپی یه‌كه‌م، چاپخانه‌ی ڕۆشنبیری، ھه‌ولێر 2004.
_ شیعره‌كانم، شیعری منداڵان، بڵاوكراوه‌كانی ده‌زگای چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌درخان، چاپی یه‌كه‌م، ھه‌ولێر 2007.
زۆر به‌داخه‌وه شاعیر‌و چیرۆك نووس له به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی پێنجشه‌ممه 15 ی ئاداری 2018 دوای ململانێیه‌كی دوور و درێژ له‌گه‌ڵ نه‌خۆشیه‌كه‌ی بۆ دوا جار ماڵئاوایی لێكردین.
ئا- كامران
له ساڵیادی كۆچی دواییكردنی شاعیر ڕۆستم باجه‌لان دا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.