پارێزگاری هەولێر رایدهگهێنێت: له‌ئێستادا 7 ملیار دینار بۆ هاوکاری زیانلێکەوتووانی لافاوه‌كه‌ی هەولێر کۆکراوەتەوە و له كاتێكی زوودا ده‌ست به‌دابه‌شكردنی ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 15 ى 3 ى 2022، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: تاوه‌كو ئێستا بڕی 7 ملیار دینار لەو پارەیەی کۆکراوەتەوە بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی هەولێر ئامادەیە و له‌كاتێكی زوودا ده‌ست به‌دابه‌شكردنی ده‌كرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، پێشتریش 4 ملیار دینار بۆ کەلوپەل و پێداویستی وەک هاوکاریی سەرەتایی دابەشکراوە به‌سه‌ر زیانلێكهوتووان، كه‌ئه‌مه‌ش جیاوازە لەو 7 ملیار دینارەی کە له ئێستادا ئاماده‌یه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.