Erbil 38°C شەممە 07 ئازار 21:23

ئەمریکا پەرە بە پێشکەوتووترین فڕۆكه‌ی شه‌ڕكه‌ری جیهان ده‌دات

کوردستان TV
100%


بەپێی ماڵپەڕی Hot Cars، بۆردومانکەرى ستراتیجی یەکێکن لەو فڕۆکە سەربازییانەى کە زۆر مەترسیدارن. رۆڵیشیان، بریتییە لە بۆردومانکردنى ئامانجە هەرە گرنگەکان لەناو خاکی دوژمندا. لە ئێستاشدا، کۆمپانیای Northrop Grumman ، هەستاوە بە کارکردن لەسەر بەرهەمهێنانى ئەم جۆرە فڕۆکە ستراتیجییانە بۆ هێزە هەواییەکانى ویلایەتە یەکگرتووەکان. بەلایەنى کەمەوە، تاوەکو ئێستا، شەش بۆردومانکەرى جۆری Raider B- 21 لە قۆناغی بەرهەمهێناندان و دەبنە جێگرەوەى بۆردومانکەرى ستراتیجی B-2 Spirit.
ئەم پرۆگرامەش، لە روانگەى کۆنگرێس و هێزە هەواییەکانى ئەمریکاوە، زۆر گرنگە بۆ پاراستنی یٔاسایشی نەتەوەیی. بەتایبەتیش، لە بەرامبەر وڵاتە رکابەرەکانى وەک چین. لەناو ئەو تایبەتمەندییانەشی کە ئەم بۆردومانکەرە سەربازییە نوێیە لەخۆی دەگرێت بریتییە: مەودا، بارکردن (Payload) و رزگاربوون(Survivability)، لەگەڵ ئەوەشدا، پەرەپێدانى زیاتری تواناکانی.  
لە کاتى تەواوبوونى دروستکردنى ئەم بۆردومانکەرە نوێیەش، دەبێت بە پێشکەوتووترین بۆردومانکەر، کە دەتوانێت خۆی لە رادار بشارێتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.