گوته‌بێژی پۆلیسی هاتوچۆی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ سێشه‌م له شه‌قامی 120 مه‌تری شاری هه‌ولێر له ئه‌نجامی پێشبڕكێی دوو ئۆتۆمبێل دوو هاووڵاتی به سه‌ختی بریندار بوون.
فازڵ حاجی گوته‌بێژی پۆلیسی هاتوچۆی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: کاتژمێر 12ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەسەر شەقامی 120 مەتری لە نزیک شوقەکانی جیهان ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان ئالتیمای تایبەت پێشبڕکێی دەکرد لەگەڵ ئۆتۆمبێلێکی تر، کاتێک گەیشتە ئۆتۆمبێلێک لەسەر ڕێڕەوی ناوەڕاست و زۆر لێی نزیکبووه‌وه یەکسەر هەوڵی دا لەلای ڕاستی تێپەڕێت، چونکە لای چەپی گیرابوو بە ئۆتۆمبێلەکەی تر کە پێشبڕکێی لەگەڵ دەکرد، بۆیە یەکسەر بەگۆشەیەکی تیژ بەرەو لای ڕاستی شەقامەکە دەرچوو بووە هۆی کۆنتڕۆل لەدەستدانی و چوونی بۆ لای پیکابێک کە لەو شوێنە وەستابوو بەهۆی تێکچوونەوە و خۆی پێداکێشا و پێشبڕکێیەکە لێرە کۆتایی هات.
ڕاشیگه‌یاند: لە دەرئەنجامی ڕووداوەکە شوفێری نیسانەکە و سەرنشینێکی پیکابەکە زۆر بەسەختی زامدار بوون، هه‌روه‌ها زیانێکی زۆری مادیش کەوتەوە.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: بەپێی قسەی شوفێری نیسانەکە خێراییەکەی تەنیا 150کم بووە لە کاتژمێرێکدا.


کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.