سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق به فه‌رمی واده‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری عێراقی دیاری كرد.
محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق ئه‌مڕۆ سێشه‌م له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: بڕیاردرا ڕۆژی شه‌ممه ڕێكه‌وتی 26ی ئازار واده‌ی دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بێت تایبه‌ت به هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری عێراق.
هه‌ر ئه‌مڕۆ سێشه‌م په‌رله‌مانی عێراق به فه‌رمی ناوی سه‌رجه‌م ئه‌و به‌ربژێرانه‌ی بڵاوكرده‌وه كه خۆیان بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق به‌ربژێر كردووه و تێیدا ناوی به‌ربژێره‌كه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستانیش هاتووه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و لیسته‌ی په‌رله‌مانی عێراق بڵاوی كردۆته‌وه 40 كه‌سایه‌تی خۆیان بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق به‌ربژێر كردووه.
ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د بارزانی تاكه به‌ربژێری پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق له لیسته‌كه‌دا ناوی له ڕیزبه‌ندی 24 هاتووه.
په‌رله‌مان ڕایگه‌یاندبوو كه بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق 45 كه‌سایه‌تی خۆیان به‌ربژێر كردبوو، به‌ڵام 5 كه‌سایه‌تی به‌هۆی كێشه‌ی پرسی لێپرسینه‌وه و دادپه‌روه‌ری و بڕوانامه‌ی زانكۆ ناویان ڕه‌تكرابووه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.