له چوارچێوه‌ی چالاكیه‌كانی 12 هه‌مین فیسیتڤاڵی هه‌ولێر،كه به‌بۆنه‌ی یاده‌كانی ئادار و نه‌ورۆز به سه‌رپه‌رشتی پارێزگای هه‌ولێر، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی رۆشنبیریی و هونه‌ری هه‌ولێر له یادی كیمیابانكردنی شاری هه‌ڵبه‌جه چه‌ندین چالاكی ئه‌نجامی ده‌درێت.
پڕۆگرامی ئه‌مرۆ ڕۆژی چوارشه‌ممه 16ـی ئاداری 2022 به ئاماده‌بوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر به‌م شێوه‌ی خواره ده‌بێت:
- كاتژمێر 10ـی به‌یانی نمایشكردنی شانۆی سه‌رشه‌قام له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هونه‌ری شانۆی هه‌ولێر له‌یادی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید، له نووسین و ده‌رهێنانی هیوا سوعاد .
دواتر پێشكه‌شكردنی به‌رهه‌مێك له‌لایه‌ن گروپی ڕیتمی هه‌ولێر، پاشان پێنج خوله‌ك وه‌ستان بۆ گیانی پاكی شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه.
شوێن: پاركی شار نزیك قاوه‌خانه‌ی مه‌چكۆ.
ئا- كامران
هه‌ولێر له ساڵیادی كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه چه‌ندین چالاكی ئه‌نجام ده‌درێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.