به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان پێشبیینهكانی ڕه‌وشی كه‌ش و هه‌وای 48 كاتژمێری داهاتووی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانی بڵاوكرده‌وه.
كه‌شناسی هه‌رێم رایدهگهێنێت، له‌و ماوه‌یه‌دا پله‌كانی گه‌رما به‌جێگری ده‌مێننه‌وه و ئاسمانی پارێزگاكانیش ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت.
كه‌شناسی ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، ڕاشیده‌گه‌ێنێت له پارێزگاكانی هه‌ولێر ، دهۆك ، سلێمانی ، هه‌ڵه‌بجه ،لە کاتەکانى شەودا ئەگەرى بەفر بارین هەیە لەسەر ناوچە شاخاوییە بەرزە سنووریەکان .
كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما بۆ ئه‌مڕۆ و سبه‌ی به‌م شێوه‌یه ده‌بێت:
چوارشه‌ممه 16 ى 3 ى 2022:
هه‌ولێر 14 پله ، دهۆك 11 پله ، سلێمانی 13 پله ، هه‌ڵه‌بجه 16 پله ، كه‌ركوك 17 پله.
پێنجشه‌ممه 17 ى 3 ى 2022:
هه‌ولێر 15 پله ، دهۆك 12 پله ، سلێمانی 14 پله ، هه‌ڵه‌بجه 17 پله ، كه‌ركوك 18 پله.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.