Erbil 38°C شەممە 07 ئازار 17:53

شەش گەڕەكی نێو شاری هەولێر قیڕتاو و نۆژەن كرانەوە

کوردستان TV
100%


تیمەكانی شارەوانیی هەولێر لە چەند هەڵمەتێكی جیادا ژمارەیەك كۆڵان و شەقامیان لە چەند گەڕەكێكی شاری هەولێر نۆژەن و قیڕتاوكردنەوە، ئەم پرۆسانەش لەسەر داهاتی شارەوانی بەڕێوەچوون و بەردەوامیان دەبێت.
پرۆسەكان بە جیا و لە ڕۆژانی ڕابردوو لە هەر یەك لە گەڕەكەكانی: نازناز، مەنتکاوە، تەعجیل103 و منارە106 و کورانی عەنکاوە، بەڕێوەچوون، هاوكات سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێریش ئاماژە بەوە دەكات كە تیمەكانیان لەو شوێنانەی تری شاری هەولێر كە پێویستییان بە نۆژەنكردنەوە و قیڕتاوكردن هەیە، لە كاركردن بەردەوام دەبن و پرۆسەی نۆژەنكردنەوەیان تێدا بەڕێوە دەچێت.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.