سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی باڵای حزبی ئوممەی عێراقی دەکات
ئهمڕۆ چوارشەممە 16ـی ئاداری 2022 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێکی باڵای حزبی ئوممەی عێراقی بە سەرۆکایەتیی مەحموود حوسێن العکیلی کرد.
لەو دیدارەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەکە و تەحەددیاتی بەردەم پڕۆسەی سیاسیی عێراق تاوتوێ کرا.
هەر لەو کۆبوونەوەیەدا شاندی میوان ئیدانەی پەلاماری مووشەکیی سەر شاری هەولێریان کرد و بە دەستدرێژی بۆ سەر سەروەریی عێراق و تێکدانی سەقامگیری وەسفیان کرد.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.