سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له یادی 34 ساڵه‌ی كیمیابارانكردنی شاری هه‌ڵه‌بجه په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه و تێیدا جه‌ختی كرده‌وه كه هه‌وڵی ته‌واوكردنی ڕێكاره‌كانی گۆڕینی هه‌ڵه‌بجه بۆ پارێزگا ده‌ده‌ین.
مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له تویتێكدا ڕایگه‌یاند "هەڵەبجەی شەهیدی دەست ستەمكاری، بەڵگەیەكی زیندووە لەسەر خەباتی گەلەكەمان بۆ بەهاكانی دادگەری و هێمای برایەتی عێراقییەكان و یەكێتی ڕیزەكانیانە".
ڕاشیگه‌یاند "هەڵەبجە شایستەی تەواوكردنی رێكارەكانی گۆڕینیەتی بۆ پارێزگا وەك ڕێزلێنانێك لە قوربانییەكانی".
مسته‌فا كازمی جه‌ختیشی كرده‌وه كه به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك هەوڵی بەدیهێنانی گۆڕینی هه‌ڵه‌بجه بۆ پارێزگا دەدەن.
له ڕۆژێكی وه‌ك ئه‌مڕۆ له 16ی ئاداری ساڵی 1988 شاری هه‌ڵه‌بجه له‌لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی حكوومه‌تی ئه‌و كاتی عێراق كیمیاباران كرا و به‌هۆیه‌وه زیاتر له 5 هه‌زار هاووڵاتی سڤیلی شاره‌كه شه‌هیدبوون و هه‌زارانی دیكه‌ش برینداربوون كه به‌شێكیان تا ئێستاش به‌ده‌ست ئازاره‌كانیان ده‌ناڵێنن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.