ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئه‌مڕۆ چوارشه‌م به‌فه‌رمی پشووی 4 ڕۆژی دا به سه‌رجه‌م كارمه‌نده كورده‌كانی په‌رله‌مان به‌بۆنه‌ی هاتنی جه‌ژنی نه‌ورۆزه‌وه.
د. سیروان عبدالله ئیسماعیل ئه‌مینداری گشتیی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له نووسراوێكدا به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆز ڕاگرتنی ده‌وامی بۆ سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ره كورده‌كانی ئه‌نجوومه‌نه‌كه ڕاگه‌یاند.
به‌گوێره‌ی نووسراوه‌كه پشووه‌كه له ڕۆژی 20/3/2022 ده‌ست پێ ده‌كات تا ڕۆژی 24/3/2022.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.