به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی قه‌زای شه‌نگال ئه‌مرۆ چوارشه‌م ئاشكرای كرد كه له ته‌واوی قه‌زاكه‌یان به‌شه‌و قه‌ده‌خه‌ی هاتۆچۆ په‌یڕه‌و ده‌كرێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه هۆكاری ڕاگه‌یاندنی قه‌ده‌خه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كرد، به‌ڵام له به‌یاننامه‌یه‌كدا جه‌ختی كرده‌وه كه به‌پێی بڕیارێكی سه‌رووی خۆیانه‌وه قه‌ده‌خه‌ی هاتوچۆی هاووڵاتییان و ئۆتۆمبێل به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له ته‌واوی قه‌زاكه له كاتژمێر 12ی شه‌و تا 6ی به‌یانی ڕاده‌گه‌یه‌نن.
ڕاشیگه‌یاند: هیچ هاووڵاتی و ئۆتۆمبێلێك له كاتژمێر 12ی شه‌وه‌وه تا 6ی به‌یانی بۆی نییه له قه‌زای شه‌نگال بێته ده‌ره‌وه.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: بڕیاره‌كه له‌مشه‌و چوارشه‌مه‌وه ده‌كه‌وێته بواری جێبه‌جێكردن تا كاتێكی نادیار.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی قه‌زای شه‌نگال داواشی له هاووڵاتییان كرد پابه‌ندی بڕیاره‌كه بن و له‌دوای نیوه‌شه‌و له ماڵه‌كانیان نه‌یه‌نه ده‌ره‌وه، مه‌گه‌ر بۆ حاڵه‌تێكی زۆر پێویست و په‌یوه‌ست به مرۆڤایه‌تییه‌وه هه‌بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.