كه‌مێك پێش ئێستا، ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشته په‌رله‌مانی عێراق.
پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، به‌ئاماده‌بوونی ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عێراق كۆده‌بێته‌وه.
ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د و سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عێراق پرسی هێرشه موشه‌كییه‌كه‌ی سه‌ر هه‌ولێر تاوتوێده‌كه‌ن.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كانیش به‌شدارن.
به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی یه‌كشه‌می ڕابردوو به چه‌ند مووشه‌كێك هێرشكرایه سه‌ر شاری هه‌ولێر و به‌هۆیه‌وه زیانی ماددی به‌ر زۆرێك له خانوو و باڵه‌خانه‌ی هاووڵاتییان كه‌وت و هه‌روه‌ها بووه هۆی دروستبوونی ترس و دڵه‌ڕاوكێ لای زۆرێك له هاووڵاتییانی شاره‌كه.
هه‌ر دوای هێرشه‌كه‌ش سوپای پاسدارانی ئێران به فه‌رمی به‌رپرسیاره‌تی هێرشكهی گرته‌ئه‌ستۆ.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.