شاری كۆیه ، به‌هه‌موو واتایه‌ك شارێكی شیرین و ناوێكی لیپاولیپ له جوانی و ده‌وڵه‌مه‌ندی له‌هه‌موو كایه‌كانی ژیانه‌وه ، شاری شاعیران و داهێنه‌ران و خاوه‌نی قوتابخانه‌ی به‌رزی نه‌ته‌وایه‌تی و هونه‌ری مۆسیقا و گۆرانی ، شاری پێكه‌وه ژیانی ئایینزاكان و شاری مه‌قام و به‌سته‌و كۆڕی گه‌رمی دیوه‌خانانی شیعر‌و هه‌ڵبه‌ست و ئاواز، شاری فێركردن و په‌روه‌رده و گه‌شه‌كردنی هونه‌رمه‌ندانی به‌توانا، هه‌میشه وه‌ك چرایه‌كی ڕۆشن گه‌شاونه‌ته‌وه له‌ته‌واوی كوردستاندا.
یه‌كێك له‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی كه نزیكه‌ی (60) ساڵ وه‌ك هونه‌رمه‌ند و مامۆستایه‌كی لێوان لێو له‌جوانی و له‌خزمه‌تكردن به هونه‌ری مۆسیقا ، له‌تیپی باواجی كۆیه‌و ، تیپی مۆسیقای شۆڕش و تیپی هونه‌ری هه‌ولێر و چالاكی قوتابخانه‌كان ، به‌رده‌وامیدا بههونهرهكهیی و چه‌ندین نه‌وه‌ی پێگه‌یاندووه ،هونه‌رمه‌ند سه‌ردار ئه‌حمه‌ده كه ئه‌مڕۆ هه‌ریه‌ك له قوتابییه‌كانی جێی شانازین و ڕێگا پیرۆزه‌كه‌ی مامۆستا وهونه‌رمه‌ندی شاره‌كه‌یان ڕۆشنتر كردۆته‌وه.
به‌هه‌وڵ و تێكۆشانی سێ هونه‌رمه‌ند، كه هه‌رسێكیان ده‌رچووی په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كانی به‌غدا بوون، هونه‌رمه‌ندان ( زاهیر محه‌مه‌د ، ئه‌نوه‌ر تاهیر و سه‌ردارئه‌حمه‌د) له‌ڕێكه‌وتی (1/3/1972) مۆڵه‌تی فه‌رمی بۆ ( تیپی باواجی كۆیه ) وه‌رده‌گرن و به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی كار‌و چالاكییه هونه‌رییه‌كانیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن. هونه‌رمه‌ند سه‌ردار ئه‌حمه‌د وه‌ك ( شمشاڵژه‌ن و فلوتژه‌ن ) له‌ناو تیپی باواجی كۆیه‌و تیپی هونه‌ری هه‌ولێر درێژه به‌كاره هونه‌رییه‌كانی ده‌دات.
تیپی باواجی كۆیه ، وه‌ك تیپێكی مۆسیقای لێهاتوو ، خاوه‌نی چه‌ندین هونه‌رمه‌ندی به‌توانا ڕۆڵیكی یه‌كجار به‌رچاو گرنگیان هه‌بوو، كاره هونه‌رییه‌كانیان به‌ته‌واوی كوردستاندا بڵاوبووه، ئه‌ویش له‌ڕێی شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆنه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه، له‌دوای سێ مانگ له‌وه‌رگرتنی مۆڵه‌تی فه‌رمی ، له‌هاوینی ساڵی (1972) تیپی باواجی كۆیه (11) به‌رهه‌می ناوازه له ( گۆرانی و سروود و مۆسیقا) له‌ته‌له‌فزیۆنی به‌غدا تۆمارده‌كه‌ن، ئه‌وبه‌رهه‌مانه ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆری له‌ناو جه‌ماوه‌ردا هه‌بوو، له‌ساڵی (1972) چه‌ند به‌رهه‌مێكی دیكه له‌ته‌له‌فزیۆنی كه‌ركوك تۆمارده‌كه‌ن، دواتر چه‌ند به‌رهه‌مێكی دیكه له ته‌له‌فزیۆنی به‌غدا تۆمارده‌كه‌ن، كۆی ئه‌و به‌رهه‌مه هونه‌رییانه له‌نێوان ساڵی ( 1972 بۆ 1974) نزیكه‌ی (20) به‌رهه‌م تۆمارده‌كه‌ن.
دوای ئه‌و كار‌و تێكۆشان و چالاكییه هونه‌رییانه ، تیپی باواجی كۆیه به كۆمه‌ڵێك به‌رهه‌می جوانی تایبه‌ت به‌شاره‌كه‌ی كۆیه ، به‌شداری له ( میهره‌جانی یه‌كه‌می هونه‌ری كوردی له‌به‌غدا ) له‌به‌هاری ساڵی (1974) ده‌كه‌ن، كه سه‌رجه‌م تیپه هونه‌رییه‌كانی كوردستان تێیدا به‌شداربوون، له‌و میهره‌جانه به كاره هونه‌رییه‌كانیان ، پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست دێنن.
سه‌ردار ئه‌حمه‌دی هونه‌رمه‌ندی هێمن و خۆش مه‌شره‌ب و قسه‌خۆش،سیمای جوانی پیاوێكی كۆیی ،لهدواساڵهكانی ژیانی نه‌خۆشیی به‌رۆكی ده‌گرێت و چاوه گه‌ش و هه‌میشه ڕۆشنه‌كانی كزدهبن ، به‌ڵام ئامێره شیرینه‌كانی وه‌ك منداڵه‌كانی له‌ئامێزگرتووه، به‌ڵام جێی داخه وه‌ك جاران سینه پر هه‌ناسه نییه‌و قامكه‌كانی له‌رزۆك بوون،چیتر توانای ژه‌نینی نامێنێ ، ئاخ و داخ پیری كه بویته مڵۆزم و هێزو ووزه‌ی مرۆڤه پڕ به‌خشنده‌كان ده‌وه‌ستێنی ، له‌ڕێكه‌وتی ( 17/3/2019) خه‌ڵكی خۆئاماده‌كردنن بۆ به‌ره‌و پیرۆزكردنی ئاگری جه‌ژنی نه‌ته‌وه‌یی نه‌ورۆز، به‌ڵام به‌داخه‌وه ده‌نگۆی خۆرئاوابوونی هونه‌رمه‌ندێك ته‌واوی كوردستان ده‌گرێته‌وه، ئه‌ویش ژیانئاوایی هونه‌رمه‌ند سه‌ردار ئه‌حمه‌ده كه له‌ته‌مه‌نی (74) ساڵیدا ماڵئاوایی لهوراتی كۆیه‌و شاره‌كه‌ی حاجی قادر و دڵدار و سێوه‌و ئه‌خته‌ر و خاڵه تایه‌ر و... باواجی و هه‌یبه سوڵتان و هونه‌ر و خانه‌واده‌و ئازیزانی ده‌كات ، ڕۆژی دواتر له (18/3/2019) له‌مه‌راسیمێكی پڕ‌شكۆ و شایسته به‌باڵای هونه‌ری به‌رزی سه‌ردار ئه‌حمه‌د و شمشاڵ و فلوته سیحراوییه‌كه‌ی ، هاوشارییه‌كانی له‌شاری كۆیه له گۆڕستانی ( كه‌كۆن) له‌ته‌نیشت مه‌زاری ( باوك و براو كچ ) ه‌كه‌یه‌وه ئه‌سپه‌رده‌ی خاكی پیرۆزی كوردستانی ده‌كه‌ن ،ئه‌گه‌ر له‌ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان هونه‌رمه‌ندێكی به‌رزی شمشاڵژه‌نی وه‌ك هونه‌رمه‌ند ( قاله مه‌ڕه) هه‌بێت ، بێگومان له باشوور و شاره ئازیزه‌كه‌ی كۆیه هونه‌رمه‌ندێكی ژه‌نیاری ( شمشاڵ و فلوت) ژه‌نی ئه‌كادیمی و مامۆستا و هونه‌رمه‌ند ( سه‌ردار ئه‌حمه‌د) بۆ هه‌میشه بوونی هه‌یه ، سڵاو به‌رزنرخاندن بۆ مێژووی جوانی هونه‌ریتان ، گڵكۆكهتان غه‌ریقی ڕه‌حمه‌تی په‌روه‌ردگار بێت.
هه‌ربه‌م بۆنه‌یه‌وه ئه‌مرۆ له شاری كۆیه به چه‌ند چالاكییه‌ك یادی ئه‌و هونه‌رمه‌نده نه‌مره ده‌كرێته‌وه.
ئا- كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.